ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
1ـ "ئیمكانییه‌ت"(contingency) زاراوه‌یه‌كه كه له په‌یڤی تیۆریكی میخاییل باختین، تیۆریسییه‌نی به‌ناوبانگی رووس دا قسه‌ی له سه‌ر كراوه. ئه‌م زاراوه‌یه له باری چه‌مكییه‌وه له به‌رامبه‌ر چه‌مكی پێویستیی یان وجووب(necessity) راده‌وه‌ستێ. هه‌موو ئه‌و زاراوانه، له بنه‌ڕه‌ت دا له گوتاری فه‌لسه‌فی و له پانتای هه‌ستی ناسی دا باسیان له سه‌ر كراوه و زیاتر له‌وه‌ی جه‌وهه‌رێكی ره‌خنه‌ییان هه‌بێ، خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی فه‌لسه‌فین. وجووب، تایبه‌تمه‌ندیی وجوودیی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه كه نابێ نه‌بێ.كه‌سێك كه باسی وجووب ده‌كا خه‌ریكه له ناو ده‌زگایه‌كی فه‌لسه‌فی دا بیر ده‌كاته‌وه كه گریمانه‌ی بوونی ئه‌و بوونه‌وه‌ره، وه‌كوو(axiom) یان ئه‌سڵی مه‌وزووعێك له‌م ده‌زگا فه‌لسه‌فییه دا چاوی لێ ده‌كرێ. واته ئه‌سڵێك كه ئه‌گه‌ر وه‌لابندرێ گریمانه‌كانی تر له ناو ئه‌م ده‌زگایه فیكرییه دا یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌لادا دێن و سه‌ره‌نگرێ ده‌بن و به‌ریان به هیچ پاڵگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه‌وه نامێنێ. به‌ڵام ئیمكانییه‌ت خه‌سڵه‌تی وجوودیی ئه‌و مومكینانه‌یه كه ده‌كرێ ببن و ده‌كرێ نه‌شبن. یان ئه‌گه‌ر به فۆڕم و قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هه‌ن، ده‌كرا به شێوه و قه‌ڵافه‌تێكی جیاواز له‌مه‌ش بوونیان بوایه. به‌ڵام باختین ئه‌م باسه ئۆنتۆلۆژیكه راپێچ ده‌كا بۆ مه‌یدانی ره‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌ب. ئه‌و باسی ئیمكانییه‌تی وجوودیی ناكا به‌ڵكوو باسی ئیمكانییه‌تی زمانیی ده‌كا. ئه‌گه‌رچی به گواسترانه‌وه‌ی ئه‌م باسه له فازی هه‌ستی ناسییه‌وه بۆ فازی زمان ناسی، له‌وانه‌یه زۆرێك له گرێ كوێره‌كانی ئه‌م بابه‌ته هاسانتر بكرێنه‌وه به‌ڵام دیسان هه‌ر زاراوه‌ی "ئیمكانییه‌تی زمانیی" وه‌كوو په‌یڤێكی ره‌ق و ته‌ق ده‌مێنێته‌وه كه پێویستی به روون كردنه‌وه و شیكارییه‌كی زیاتر هه‌یه. دیاره باختینیش هه‌ر له به‌ر هه‌ست كردن به ده‌رهه‌ست بوونی ئه‌م چه‌مكه‌یه كه له گه‌ڵ چه‌مكێكی تر به ناوی شوێن ـ كات(chronotope) لێكیان ده‌به‌ستێته‌وه و شرۆڤه كردنی چه‌مكی یه‌كه‌م حه‌واڵه ده‌كا بۆ شیكاریی چه‌مكی دووهه‌م. زمان له ناو ئیمكانه بێ‌ئه‌ژماره‌كان دا چۆن ئیمكانێكی تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێ؟ هه‌ر به‌م شێوه‌یه كه گێڕانه‌وه له ناو پێوه‌ندییه بێ‌ئه‌ژماره‌كانی نێوان شوێن و كات دا، یه‌كێك له "شوێن ـ كات"ه‌كان وه‌كوو پێوه‌ندییه‌كی گونجاو هه‌ڵده‌بژێرێ.
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه بابه‌تی ته‌وه‌ره‌یی ئه‌م وتاره كه روانینێكی تیۆریك له نۆڤێلێتی "ده‌نگی نوخته"ی سه‌ید قادر هیدایه‌تی یه(1)، با هه‌ر له‌م پێشه‌كییه دا ئه‌و خاڵه وه‌بیر خوێنه‌ر بێنینه‌وه كه زاراوه‌ی "شوێن ـ كات" ئه‌گه‌ر چی تایبه‌ت به گوتاری باختینه، به‌ڵام ئه‌و چه‌مكه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه له خۆی ده‌گرێ، چه‌مكێكی ئاشنا له ناو به‌شێكی زۆر گرینگ له سوننه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا دا واته ئه‌و به‌شه‌یه كه به فه‌لسه‌فه‌ی هێگێلی ناسراوه. هێگێل مرۆڤـ به بوونه‌وه‌رێكی مێژوویی و به‌ستراوه به كات و شوێن و عاده‌ت و سوننه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌زانێ. ئه‌و به ئاشكرا نكۆڵی له سروشتی نا ـ مێژویی و پێش ـ مێژوویی مرۆڤـ ده‌كا. دیاره ئه‌و بۆچوونه‌ی هێگێلیش دژكراوه‌یه‌ك بوو له به‌رامبه‌ر بۆچوونی كانت كه ده‌یگوت سروشتی مرۆڤـ، واته ئه‌و سروشته‌ی له غیابی "خودا" و "ئایین" ده‌بوو ببێ به بنه‌مای ئه‌خلاقێكی به‌شه‌ری سه‌رانسه‌ریی، به‌دوور له شوێن وه‌رگرتن له كات و شوێن و مێژوو و سوننه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا، خاوه‌نی سروشتێكی، نا ـ مێژوویی و پێش ـ مێژووییه. ئێستا ئه‌وه باختینه كه دێت و به ئیلهام وه‌رگرتن له سوننه‌تی بیری هێگێلی، باسی شوێن ـ كات، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك له پانتای مێژوو و كۆمه‌ڵگا دا به‌ڵكوو له به‌ستێنی گێڕانه‌وه و ئه‌ده‌بی داستانیی دا ده‌كا.
2ـ "ده‌نگی نوخته" وه‌كوو زنجیره‌یه‌كی گێڕانه‌وه، چه‌ندین ئاڵقه‌ی گێڕانه‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه، كه هه‌ر ئاڵقه‌یه‌ش به ورده‌ئاڵقه‌ی ریوایه‌تی تر پێك هاتووه. ئاڵقه‌ی یه‌كه‌م بریتی یه له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی(به‌سه‌رهاتی؟) ماسیگرێك و ماسیگرێكی دیكه و ماسیگرێكی دیكه‌ی دیكه. به‌ر له‌م هێڵه ریوایه‌تیش، ستارتی گێڕانه‌وه به باسی دوگمه‌یه‌كی گران بایی لێده‌درێ كه دواتر ده‌زانین وه‌كوو جگی گورگ به‌خت هێنه‌ره. ئاڵقه‌ی دووهه‌م باسی چۆنیه‌تی وه‌جووڵه خستنی ئه‌و مامه پیره به‌سام و شكۆیه له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌یه كه قه‌راره له كاتی خلیسكێن دا دوگمه‌كه‌ی له گیرفانی به‌ربێته‌وه. ئاڵقه‌ی سێهه‌م له باسی باپیره‌گه‌وره‌ی جانه‌وه ده‌ست پێده‌كا كه به ودمی ئه‌و دوگمه‌یه‌وه له چۆله‌كه كوژێكی بێ‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێ به ئه‌نگێوه‌یه‌كی به‌نێوبانگ و دوای ئه‌و، كوڕه‌كه‌ی كه هه‌ر به‌و ودمه‌وه كه‌س له شه‌ڕه شێعر دا، ده‌سكی له دوو ناكا و دیسان كوڕی ئه‌و كه له قوڵكه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی نه‌جاتی ده‌بێ. چواره‌مین ئاڵقه له جانه‌وه ده‌ست پێده‌كا كه "خۆی پێ جانی بنی جانه" و هه‌موو جارێ كۆت و شاڵواره سپییه‌كه‌ی ده‌كاته‌به‌ر و به كوتنی ورته‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌وه‌وه یه‌كێك له‌و حه‌وت برا و خوشكه‌ی (س) به لادادێن.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه چ زه‌رووره‌ت و پێویستییه‌ك له‌م هێڵه ریوایه‌تییه دا بۆ نموونه باسی ماسیگری یه‌كه‌م له باسی حه‌وته‌مین برای (س)، ده‌به‌ستێته‌وه؟ چ پێوستییه‌ك، پیره‌مێردێكی به‌سام و شكۆ و خاوه‌ن رێز و حورمه‌ت له گه‌ڵ كچه شازاده‌یه‌ك له ناو گێڕانه‌وه دا، كۆ ده‌كاته‌وه كه كه‌سایه‌تی تر ده‌بێ به‌ند بكرێن و چیڕۆك بخوێننه‌وه و دواتر ئه‌و چیڕۆكه بۆ ئه‌و كچه شازاده‌یه بگێڕنه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر شازاده خانم داستانه‌كه‌ی به‌دڵ بوو، فه‌رمانی ئازاد بوونی ئه‌و به‌ندییه ده‌ربكات؟ له راستی دا بۆ وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌بێ بڵێین هیچ پێویستی و حه‌تمییه‌تێك ئه‌و هێڵانه پێكه‌وه كۆ ناكاته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵقه ریوایه‌تییانه لێك ده‌به‌ستێته‌وه، ئیمكانییه‌تێكی زمانی یان بڵێین ئیمكانییه‌تێكی ریوایه‌تی له ناو ئیمكانییه‌ته بێ ئه‌ژماره‌كانی دیكه دایه. واته وه‌ك چۆن له‌م گێڕانه‌وه‌یه دا، ماسیگرێك و ماسیگرێكی دیكه و ماسیگرێكی دیكه‌ی دیكه، وه‌كوو چه‌ند ره‌گه‌زێكی ده‌ورگێڕ له‌ناو ده‌ق دا ئاماده‌ن، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌كرا بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌ك كه له باسی "دوگمه‌یه‌كی پیرۆز"ه‌وه ده‌ست پێده‌كا ئیمكانییه‌تێكی دیكه یان ئیمكانییه‌تێكی دیكه‌ی دیكه یان به میلیۆنان ئیمكانییه‌تی تر، ده‌سته‌مۆ كرابان. هه‌روه‌ك چۆن ده‌كرا بۆ قسه كردن و ره‌خنه نووسین له سه‌ر ده‌نگی نوخته‌ش، جگه له‌م ئاراسته‌یه‌ی له دوو توێی ئه‌م وتاره دا په‌یڕه‌وی لێ كراوه یان جگه له ده‌ست پێكردنی ره‌خنه به باسی ئیمكانییه‌تی زمانیی و ریوایه‌تیی، ئاراسته‌یه‌كی دیكه و شێوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه له ناو ئه‌و شێوه خوێندنه‌وانه‌ی له ئه‌ژماردن نایه‌ن، هه‌ڵبژێردرابا.
3ـ زاراوه‌ی ئیمكانییه‌تی زمانی له گوتاری باختین دا، هه‌ندێك زاراوه‌ی هاوچه‌شنی تریشی له ناو گوتاری زمانناسانه‌ی نوام چامسكی له لایه‌ك و گوتاری رۆمانناسانه‌ی میلان كوندرا له لایه‌كی تره‌وه بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
رێزمانی بزۆكانه ـ بگۆڕانه(زایشی ـ گشتاری)، ئه‌م تیۆرییه زمانییه‌یه كه رێسا گشتییه‌كانی چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی زمان و چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی رسته و په‌یڤی تازه له ناو چوارچێوه‌یه‌كی زمانیی و به هۆی هه‌ندێك رێسای دیاریكراوه‌وه شی ده‌كاته‌وه. به‌شێك له‌م تیۆرییه باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كا كه چۆن رسته‌یه‌ك له سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی به شێوه‌یه‌كی بزوَك له ناو بێ‌ئه‌ژمار كه‌یس و ئیمكانییه‌تی شیاوی هه‌ڵبژاردن دا یه‌كێك له‌و كه‌یس و ئیمكانییه‌تانه هه‌ڵده‌بژێرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێ به رسته‌یه‌كی ته‌واو. خاڵی شیاوی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه ئاخێوه‌رێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین وشه‌ی رسته‌كه‌ی بێ‌ئه‌ژمار ئیمكانییه‌تی له‌به‌ر ده‌ست دایه، به‌ڵام هه‌تا له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان دا زۆرتر ده‌چێته پێش، بۆ هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانی دواتر كه‌متر ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌بێ. به واتایه‌كی تر هه‌ر وشه‌یه‌ك سنوورێك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه وشانه كه دوای خۆی ده‌كرێ هه‌ڵبژێردرێن دیاری ده‌كا.
به‌ڵام راست دوای دروست بوونی رسته‌یه‌ك، ئه‌م رسته‌یه ده‌بێته پێشانگه‌یه‌كی نه‌گۆڕ بۆ چه‌نده‌ها ته‌ركیبی زمانیی بگۆڕی تر كه جیاوازییان له گه‌ڵ ئه‌م رسته سه‌ره‌تاییه هه‌ر له رواڵه‌ت دایه. ئه‌گه‌ر وای دابنێین له رسته‌یه‌ك دا، سێ شوێنی رێزمانی بۆ "بكه‌ر" و "به‌ركار" و "كار" هه‌بێ، ئه‌م سێ شوێنانه ده‌توانن ببن به سێ خانه‌ی نه‌گۆڕ بۆ چه‌نده‌ها وشه‌ی جۆراوجۆر كه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی له‌م وشه جۆراوجۆرانه، رسته‌یه‌كی جیاواز پێك دێنن. ئه‌م رستانه ئه‌گه‌ر چی له‌باری ماناییه‌وه جیاوازییان پێكه‌وه ده‌بێ، به‌ڵام هه‌موویان له ناو فۆرمه‌تی(بكه‌ر+به‌ركار+كار) دا هاونشینی یه‌ك ده‌بن. كه‌واته ده‌ڵێین هه‌موو ئه‌م رستانه، شێوه‌یه‌كن له شێوه گونجاوه‌كانی ئه‌م ته‌ركیبه تایبه‌ته.
له وانه‌یه ئه‌گه‌ر میلان كۆندرا ویستبای باسی ئه‌م تیۆرییه رێزمانییه بكا، گوتبای: هه‌موو ئه‌م رستانه واریاسیۆنێكن له كۆی واریاسیۆنه گونجاوه‌كانی ئه‌م ته‌ركیبه. قسه كردن له واریاسیۆن له لای كۆندرا، وه‌كوو قسه كردن له ئیمكانییه‌ت له لای باختین و وه‌كوو دووان له‌سه‌ر رێسایه‌كی بزوَكی رێزمانی له لای چامسكی یه. زاراوه‌ی "واریاسیۆن" له بنه‌ڕه‌ت دا له پانتای زاراوه‌ناسی مۆسیقا دا قسه‌ی له سه‌ر كراوه و به مانای شكڵێكی تایبه‌ت له ئاوازێكی دیاریكراو، له ناو چه‌ندین شكڵی جیاوازی تر دایه كه هه‌موویان، تێمی ئه‌م ئاوازه دووباره ده‌كه‌نه‌وه. به واتایه‌كی دیكه واریاسیۆن بریتی یه له ئیمكانییه‌تێكی مۆسیقایی له ناو ئه‌و ئیمكانیییه‌ته جۆراوجۆرانه كه هه‌موویان سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان، یه‌ك ئاوازی تایبه‌ت به‌رهه‌م دێنن.
كۆندرا، ئه‌م زاراوه‌یه وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر گوتارێكی رۆمانناسانه. واریاسیۆنی داستانیی، ئیمكانییه‌تێكی پێكهاته‌یی له ناو چه‌ندین ئیمكانییه‌تی تر دایه كه ده‌توانێ له سه‌ر بناغه‌ی تێمێكی دیاریكراوه‌وه شه‌قڵ ببستێ. ده‌كرێ ئه‌م باسه به هۆی نموونه‌یه‌كه‌وه، شی بكه‌ینه‌وه.
له سه‌ره‌تا دا گریمانه‌ی دۆخێكی گشتی ده‌كه‌ین "شۆخییه‌كی ساكار كه‌سێك یان كه‌سانێك تووشی بارودۆخێكی ئاڵۆز و نه‌خوازراو ده‌كا" خودی كۆندرا، دوو واریاسیۆنی ته‌واو جیاوازی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دۆخه گریمانه‌ییه پێك هێناوه. له واریاسیۆنی یه‌كه‌م دا، له گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی ئاوا دا به‌ره‌وڕووین:
مامۆستایه‌كی هونه‌ر، به ناوی كلیما، له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی زاتۆرسكی ـ كه خۆی به توێژه‌روه ده‌زانێ و بانگه‌شه‌ی نووسینی وتاریكی تێر و ته‌سه‌ل و ده‌وڵه‌مه‌ند، سه‌باره‌ت به بڕگه‌یه‌ك له مێژووی هونه‌ر ده‌كا به‌ڵام وتاره‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤارێكه‌وه، په‌سه‌ند نه‌كراوه ـ داوای لێ ده‌كرێ ره‌خنه‌یه‌كی لایه‌نگرانه له سه‌ر ئه‌م وتاره بنووسێ هه‌تا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری گۆرین بێنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی وتاره‌كه‌ی بۆ چاپ بكه‌ن. كلیما كه وتاره‌كه‌ی به‌لاوه نووسراوه‌یه‌كی سووك و چرووكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویستبێتی به هۆی گاڵته‌یه‌كی ساده‌وه زاتۆرسكی له كۆڵ خۆی بكاته‌وه، له نامه‌یه‌ك دا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ئاستی نزمی وتاره‌كه بكا، بابه‌ته‌كه جۆرێك ده‌نووسێ كه له مه‌زاقی زاتۆرسكی خۆش بێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌سبه‌ردار نابێ و به پێداگرییه‌وه داوای نووسینی ره‌خنه‌یه‌كی لایه‌نگرانه له سه‌روتاره‌كه‌ی ده‌كا و ئه‌وه‌نده درێژه به‌م پێداگرییه ده‌دا كه ده‌بێته مایه‌ی ئازاری كلیما و ده‌سگیرانه‌كه‌ی. هه‌ر بۆیه كلیما دسته‌وداوێنی شۆخییه‌كی تر ده‌بێ و زاتۆرسكی تاوانبار ده‌كا به‌وه‌ی كاتێك به دوای ئه‌و دا چووه‌ته ماڵه‌كه‌ی، ویستوویه ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر ده‌سگیرانه‌كه‌ی بكا. به هۆی ئه‌م شۆخییه‌وه ژنی زاتۆرسكی كه له خۆیشی پێداگرتر و لاسارتره دێته مه‌یدان و به سكاڵا كردن له كۆمیته‌ی ئینزیباتی گه‌ڕه‌ك و هه‌ر وه‌ها ئه‌و زانستگایه‌ی كلیما ده‌رسی لێ ده‌ڵێته‌وه، ده‌بێته هۆی قه‌ومانی زنجیره رووداوێك كه له كۆتایی ئه‌م رووداوانه دا كلیما، هه‌م كاره‌كه‌ی و هه‌م ده‌سگیرانه‌كه‌شی له‌كیس ده‌دا.
واریاسیۆنی دووهه‌م به بێ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه گریمانه‌ییه‌ی باسمان كرد لابدا، ریوایه‌تێكی جیاواز به‌رهه‌م دێنێته‌وه: كوڕێكی لاوی فه‌رمانبه‌ر له پشووه سێ حه‌تووییه‌كه‌ی دا، له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه پاك و شه‌رمێونه‌كه‌ی به سواری ماشێنێك ده‌چن بۆ سه‌یران. هۆی خۆشه‌ویستی ئه‌م كچه له لای كوڕه‌كه ئه‌و پاكی و شه‌رمێونییه‌یه كه كوڕه‌كه له لای ژنه‌كانی تری به‌دی ناكا، كچه‌كه له جاده دا بۆ ده‌ست به ئاو گه‌یاندن له ماشێنه‌كه داده‌به‌زێ و ته‌نانه‌ت شه‌رم ده‌كاته‌وه كه هۆی دابه‌زینه‌كه‌شی به ئاشكرا له لای دۆسته‌كه‌ی باس بكا. كچه‌كه، مه‌ودایه‌ك له جاده‌كه ده‌چێته پێش و چاوه‌ڕێی هاتنی ماشێنی دۆسته‌كه‌ی ده‌بێ و كه ماشێنه‌كه‌ش ده‌گاتێ، به نیازی شۆخییه‌كی زۆر ساكار وه‌كوو موسافیرێكی بێگانه ده‌ست له كۆڕه‌كه هه‌ڵدێنێ و كوڕه‌ش هه‌ر به نیازی سوحبه‌ت كردنێكی دڵخۆشكه‌ر، وه‌كوو شۆفیرێكی نامۆ له گه‌ڵێدا ده‌جووڵێته‌وه. له ئاكامی ئه‌م خۆ نامۆ كردنه دا، خراپ حاڵی بوونێكی دوولایه‌نه روو ده‌دا. كچه‌كه وا بیر ده‌كاته‌وه دۆسته‌كه‌ی له كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌موو ژنێك دا هه‌ر به‌م زمانه لووسه بڕیاری له خشته بردنیان ده‌دا و كوڕه‌ش وا بیر ده‌كاته‌وه كه ده‌سگیرانه‌كه‌ی بۆی هه‌یه هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌ست له هه‌ر پیاوێكی نامۆ هه‌ڵێنێته‌وه و هه‌ر به‌م مه‌كر و ئه‌دایه‌وه قسه‌ی له گه‌ڵ بكا. له لایه‌كی تره‌وه، كچه‌كه له به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه ئه‌وه خه‌ریكه له كایه‌یه‌ك دا به‌شداری ده‌كا كه دۆسته‌كه‌شی به‌م كایه‌یه ده‌زانێ، ئیزن به خۆی ده‌دا ته‌می شه‌رمی جاران له خۆی بڕه‌وێنێته‌وه و راشكاوانه باسی ئه‌و بابه‌تانه بكا كه پێشتر له خۆی رانه‌ده‌دی باسیان بكا. دۆخه‌كه هه‌ر دێت و ئاسته‌م تر ده‌بێت، كوڕ و كچه‌كه ناتوانن كۆتایی به كایه‌كه‌یان بێنن، ته‌نانه‌ت كایه‌كه‌یان لێ ده‌بێ به دۆخێكی راسته‌قینه. كوڕه‌كه به هۆی دیتنی ئه‌و ئاكارانه‌ی هه‌رگیز له كچه‌كه‌ی نه‌دیتووه، دێته سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی به‌راستی هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ده‌سگیرانه‌كه‌ی و ژنه سۆزانییه‌كان دا نییه و هه‌ر بۆیه له كاتی پێكه‌وه نوستن دا، بێڕحمانه ئازاری ده‌دا و دۆخه‌كه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ناله‌باری.(2)
ئه‌م دوو ریوایه‌ته جیاوازه، دوو واریاسیۆن له یه‌ك دۆخی گریمانه‌یی بوون. ئێستا باشتر ده‌توانین له چه‌مكی واریاسیۆن له په‌یڤی كۆندرا بگه‌ین. كۆندرا له ته‌سنیفی واریاسیۆنه داستانییه‌كانی دا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لاسایی واقعێكی دیاریكراو بكا، واقعێكی گونجاو ده‌خوڵقێنێ. ئه‌و كاته‌ی كۆندرا باسی دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌دۆزاوه‌كانی هه‌ستی به هۆی رۆمانه‌وه ده‌كا، بێ‌گومان مه‌به‌ستی ته‌سنیف و دۆزینه‌وه‌ی واریاسیۆنی داستانیی تازه‌یه.
4ـ ریوایه‌تی ده‌نگی نوخته به سێ نوخته ده‌ست پێ‌ده‌كات و به سێ نوخته‌ش كۆتایی پێ‌دێ. له‌م ده‌قه دا، نوخته ماكێكی كارایه و وه‌كوو شت و مه‌ك كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ: "برای شه‌شه‌م وه‌ختێك چاوی به‌و سێ نوخته‌یه كه‌وت، به زه‌ینی دا هات ده‌بێ به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و نوختانه له پێش ده‌می خۆی لابا، تاكوو بزانێ له پشت ئه‌و نوختانه چی لێیه؟ به كوێ ده‌گات؟ چاره‌نووسی پاشماوه‌ی ژیانی چییه؟"(ل96) جگه له‌مه راویش ته‌عامولێكی تایبه‌تی له گه‌ڵ نوخته ده‌كا و له پانتای ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه دا ده‌یكا به ماكێكی به‌رهه‌ست: "ئێستا هه‌ر له جێگای خۆمم و نه‌متوانیوه هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش بڕۆم و هیچ به‌سه‌رهات و رووداوێكم بۆ گێڕانه‌وه پێ‌نییه و دوو نوخته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك داندراویش له به‌ر ده‌مم دا ده‌بینم:
له داخان نوخته‌كه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرم و هه‌تا ده‌ست ده‌گرێ فڕێی ده‌ده‌م. با ده‌یبا ده‌یبا ده‌یبا ... چه‌ند شه‌قام و كووچه و ماڵ تێده‌په‌ڕێنێ و هه‌تا له كووچه‌یه‌ك بایه‌كه هێواش ده‌بێته‌وه و به شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك دا ده‌درێ، شووشه‌كه چركه‌یه‌كی لێ دێ"(ل10)
نوخته وه‌كوو نیشانه‌یه‌ك، له نیشانه‌ی سه‌ر پیته‌كانه‌وه بگره هه‌تا نیشانه‌ی سیفر، له هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی بێ‌به‌رییه. به راستی نوخته چییه؟ "چیزی كه هیچ یك از ابعاد چه گول و چه عرچ و چه عمق، ندارد و به حس ادراك نمی‌شود جز با خگ، چه ێ‌ن نهایت خگ است و بالانفراد جز به وهم ادراك نگردد."(3)كه واته سه‌یر نییه له نێو هه‌موو ژماره‌كان دا نوخته ببێ به نیشانه‌ی ژماره‌ی سیفر. وشه‌ی سیفر له زمانی عه‌ره‌بی دا به مانای بۆشه. سیفر واته "دایره‌ای كوچك كه در علم حساب می‌نویسند در عربی و فارسی به عوچ ێ‌ن دایره‌ی كوچك، نقگه می‌نویسند."
كه واته ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه نوخته نیشانه‌ی سیفر بێ و سیفریش له‌خۆگری هیچ نه‌بێ و له لایه‌كی تره‌وه ریوایه‌تی ده‌نگی نوخته له‌خۆگری گێڕانه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به نوخته بێ، ئه‌و ده‌م هیچ له‌مپه‌رێك رێگامان لێ ناگرێ بڵێین ده‌نگی نوخته له هیچ ده‌دوێ. یان بڵێین به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ناو چه‌ندین شێوه‌ی گونجاوی دیكه له سه‌ر بابه‌تی هیچ یان فۆڕمی هیچ ده‌دوێ. كه‌واته وه‌كوو نوخته‌یه‌كی ده‌سپێك بۆ مه‌زه‌نده ره‌خنه‌ییه‌كانمان ده‌كرێ بڵێین له‌وانه‌یه ده‌نگی نوخته واریاسیۆنی فۆڕمی هیچ بێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكنووسێك شه‌وێك دانیشتبێ و گوتبێتی ئه‌وشۆ ده‌رباره‌ی "هیچ" چیرۆكێك ده‌نووسم یان گوتبێتی له سه‌ر "نوخته" چیرۆكێك ده‌نووسم و له ناو هه‌زاران واریاسیۆنی گونجاو ده‌رباره‌ی نوخته، خه‌تی یه‌كێك له واریاسیۆنه‌كانی په‌یڕه‌و كردبێ.
ئێستا كه له‌م دێڕه‌ی سه‌ره‌وه دا دوو وشه‌ی نوخته و خه‌ت له په‌نای یه‌كتر دا هاتوون، به وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی چه‌ند زاراوه‌یه‌ك وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی خه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی بازنه‌یی، ئه‌و ختووكه‌یه ده‌كه‌وێته دڵمه‌وه كه به ره‌سمی شاعیران و یاكوبسۆن گوته‌نی به هۆی ئه‌سڵی وێكچوونی واژه و زاراوه‌كان، زاراوه‌یه‌ك له‌و ته‌وه‌ره ئه‌ستونییه‌ی زاراوه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی خه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی بازنه‌یی له خۆی ده‌گرێ، ده‌ربكێشم و به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی له گه‌ڵ ئه‌وانی هاونشین بكه‌م: زاراوه‌ی ریوایه‌تی نوخته‌یی! ئه‌گه‌ر وای دابنێین ره‌خنه لایه‌نه‌كی زانستی و لایه‌نێكی هونه‌ری و شاعیرانه‌شی هه‌یه، ده‌بێ بڵێین كه‌شفی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی زاراوه‌ی ریوایه‌تی نوخته‌یی، هه‌تا ئێره‌ی وتاره‌كه، هه‌ڵقوڵاوی لایه‌نی شاعیرانه‌ی ره‌خنه‌كه‌مانه. به‌ڵام هیچ عیلاجمان نییه جگه له‌وه‌ی دواتر ره‌نگ و بۆنێكی زانستی بده‌ین به‌م چه‌مكه و به‌شێوه‌یه‌كی شیكارانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. پرسیاری ئێستامان ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌كرێ گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هیچ ده‌سته‌مۆ بكه‌ین و ته‌نانه‌ت ئه‌م گێڕانه‌وه تاكه‌ش له ناو چه‌ندین واریاسیۆنی گونجاوی تر هه‌ڵبژێرین؟
ئه‌وه‌ی راستی بێ هه‌ر به‌سه دڵۆپێك له‌و نوخته‌یه بچۆڕێته‌وه، هه‌تا ئێمه له‌و دڵۆپه وه‌خۆ كه‌وین و ده‌ریایه‌كی لێ بچۆڕێنینه‌وه. شاعیرێكی فارس كه گریمانه‌ی دڵۆپێك ئاره‌قه بۆ نوخته‌ی كردووه ده‌ڵێ:
دانی عرق نقگه به روی سخن از چیست؟
بسیار به دنبال سخن فهم دویده ست
واته ئه‌و نوخته‌یه‌ی بێ به‌رییه له هه‌بوونی درێژایی و به‌رینایی و قووڵایی، هه‌ر هێنده‌یه تۆزقاڵه سامانێكی پێ‌بدرێ هه‌تا وه‌خۆكه‌وێ و چه‌مكه‌كان لێك بچنێ و فۆڕمه‌كان به‌سه‌ر یه‌ك دا هه‌ڵبچنێ و گێڕانه‌وه‌كان پێكه‌وه بلكێنێ. نه‌ك هه‌ر ده‌كرێ به واریاسیۆنگه‌لی جیاواز قسه له سه‌ر نوخته بكرێ، به‌ڵكوو خودی نوخته ده‌بێته هۆی وه‌دی هاتنی واریاسیۆنه‌كان. ناسر خه‌سره‌وی قوبادیانی ده‌ڵێ: "شین را سه نقگه کرد جدا از سین." واته شین به هۆی سێ نوخته‌وه له سین جیا ده‌بێته‌وه. به‌و په‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌بینین به هۆی ده‌ربڕینێكی ته‌واو خوازه‌یی و شاعیرانه‌وه توانیمان چه‌مكی واریاسیۆن له‌ناخی چه‌مكی نوخته‌وه ده‌ربێنین. ئه‌گه‌ر هه‌ر پیتێك له پیته جیاوازه‌كان، به واریاسیۆنێكی تایبه‌ت بزانین ده‌كرێ بڵێین سه‌ره‌تای نووسینی هه‌ر پیتێك یان نووسینی هه‌ر واریاسیۆنێك به دانانی نوخته‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێ‌ده‌كات:
از ێ‌ن نقگه که خگش مختلف بود
نخستین جنبشی کامد الف بود
ئه‌لف یان یه‌كه‌مین واریاسیۆن، "جنبش نخستین"ه، هه‌ر بزاڤـ و حه‌ره‌كه‌تێكی تر بده‌ین به نوخته‌ی ده‌سپێك، واریاسیۆنێكی دیكه‌ی لێ ده‌خولقێ. هه‌ر بۆیه نوخته جگه له مانای سیفر یان هیچ ده‌تواێ مانای گرینگی ناوه‌ندیش بگه‌یه‌نێ: "نقگه ی زرین کنایه از ێ‌فتاب عالمتاب است". زۆر زاراوه‌ی وه‌ك "نوخته‌ی گۆڕان"، "نوخته‌ی راوه‌ستان"، "نوخته‌ی سه‌ره‌تا"، "نوخته‌ی حه‌ره‌كه‌ت"، "نوخته‌ی ئه‌وج" ده‌لاله‌ت بۆ گرینگ ترین به‌شی پرۆسه‌ی بزاڤێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و گرینگییه له سایه سه‌ری ئه‌و پته سه‌ره‌تاییه‌یه كه له نوخته ده‌درێ، گێڕانه‌وه ده‌رباره‌ی نوخته هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه ده‌ست بكات هه‌تا دوایه خوێنه‌ر وه‌بن بارستی وشه‌كانی بدات:
"... من بم له جیاتی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێن چیرۆكه‌كه ده‌ست پێ‌بكات، هه‌ر له یه‌كه‌م وشه‌وه وشیار و قوت و وریا هۆشم پێوه‌ی ده‌بێت، چونكه چیرۆك هه‌میشه ده‌یهه‌وێ به‌سه‌ر یه‌ك دا بكه‌وێ و بارستی خۆی زۆر بكات" (ل8)
و ده‌نگی نوخته هه‌تا نۆڤلێتێك بارستی خۆی زۆر ده‌كات.
نوخته له شێعری كلاسیك و له پرۆسه‌یه‌كی خوازه‌یی دا ده‌بێ به سه‌مبۆلی شتێكی دیكه و دواتر له پرۆسه‌یه‌كی مه‌جازی، له خشته‌یه‌ك دا له گه‌ڵ ماكه‌كانی تر هاونشین ده‌بێ. نالی به په‌یڕه‌وی كردن له سوننه‌تی شێعری عه‌ڕه‌بی و فارسی ده‌می یاری به‌نوخته ده‌بینێ و ده‌ڵێ:
ئیسپاتی خه‌ت و خاڵه به سه‌ت شوشتن و گریان
ناچێته‌وه ئه‌م نوقته له نێو دیده‌یی ته‌ڕ دا
له "ده‌نگی نوخته" دا، دوگمه‌یه‌كی قیمه‌تی له جیاتی ئه‌م نوخته‌یه، ده‌بێ به ده‌سپێكێك بۆ ته‌نینه‌وه‌ی كروته‌ونی ریوایه‌ته‌كه به گوێره‌ی مه‌نتیقێكی مه‌جازی: "پیاوێك كه ئه‌لعان له شوێنێكی به‌سته‌ڵه‌ك و ئه‌سته‌م راوه‌ستاوه و دوو دار و لایلۆنێكی له گیرفانه تایبه‌ته‌كه‌ی دایه و ده‌یهه‌وێ بڕوا، دوگمه‌یه‌كی قیمه‌تی هه‌بوو، ئه‌و دوگمه‌یه‌ی ئه‌وه‌نده خۆش ده‌ویست ته‌نانه‌ت متمانه‌ی به ماڵ و منداڵه‌كه‌ی خۆشی نه‌ده‌كرد له ماڵێ داینێ. ئه‌و ده‌گمه‌یه یه‌كێك له‌و شته قیمه‌تیانه بوو كه له هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هیندوستان وه‌چنگ ئێرانییه‌كان كه‌وت."(ل16)
5ـ چه‌مكی ئیمكانییه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێ بۆ قسه كردن له سه‌ر واریاسیۆنێكی ریوایه‌تی به‌كه‌ڵك بێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانێ بۆ جیا كردنه‌وه‌ی واریاسیۆنێكی به‌رزتر له واریاسیۆنێكی نزم تر، خوێنه‌ر یان ره‌خنه‌گر تووشی ناهومێدی بكا. چونكه داوه‌ری كردنێكی له‌م ده‌سته هه‌ر به ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانێ له گۆڕێ دابێ كه پێویستییه‌كی تایبه‌ت بوونی هه‌بێ. كاتێك فۆڕمێكی تایبه‌ت ده‌بوو پێك بێ به‌ڵام پێك نه‌هاتووه، ئه‌و ده‌م ده‌توانین قسه له واریاسیۆنێك بكه‌ین كه باش هه‌ڵنه‌بژێردراوه و به پێچه‌وانه كاتێك فۆڕم یان ته‌كنیك یان تێمێك ده‌بێ له ناو ریوایه‌تێك دا هه‌بێ و تێشی دایه ئه‌و ده‌م ده‌كرێ قسه له واریاسیۆنێكی به‌هێز بكه‌ین. به‌ڵام چه‌مگی ئیمكانییه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان بۆ لێك هه‌ڵاواردنی واریاسیۆنه باش و خراپه‌كان لێ زه‌وت ده‌كا. فۆڕمێك كه ده‌شێ ببێ و ده‌كرێ نه‌شبێ، یان فۆڕمێك كه له‌ناو هه‌زاران فۆڕمی تر دا، هه‌روا به هه‌ڵكه‌وت هه‌ڵبژێردراوه، چۆن ده‌توانێ ستایشی به‌رده‌نگه‌كانی بۆ لای خۆی رابكێشێ؟
كۆندرا، نه‌ك هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ فۆڕمی ریوایه‌ته‌كانی باسی واریاسیۆن و ئیمكانییه‌ته جۆراوجۆره‌كان ده‌كا به‌ڵكوو له رۆمانه‌كانیشی دا، كه‌سایه‌تییه‌كان تووشی بارودۆخی به هه‌ڵكه‌وتی ئه‌وتۆ ده‌كا كه نه‌فسی به هه‌ڵكه‌وت بوون و ژیانه‌كی(حیاتی) نه‌بوونی ئه‌و دۆخانه كه‌سایه‌تییه‌كان ئازار ده‌دا. له "بارهستی" دا، كاتێك كه‌سایه‌تییه‌كی پیاو به ناوی "تووما" بیر له ئه‌وینی خۆی و "ترێزا" ده‌كاته‌وه به‌م ئاكامه ده‌گا كه یه‌كتر ناسین و خۆشه‌ویستی ئه‌وان ئاكامی شه‌ش رووداوی به‌هه‌ڵكه‌وت بووه. شه‌ش هه‌ڵكه‌وتێك كه ئه‌گه‌ر روویان نه‌دابا یان به شێوه‌یه‌كی تر روویان دابا له‌وانه‌یه، ئه‌وانیش یه‌كتریان نه‌ناسیبا یان یه‌كتریان خۆش نه‌ویستبا. ئه‌م دۆخه كاتێك بۆ تووما ده‌گا به‌و په‌ڕی تراژیك بوون كه ترێزا پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وی نه‌ناسیبا ئێستا فڵانه ره‌فیقه‌ی ئه‌وی خۆش ده‌ویست. تووما بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و له سه‌ر رێگای ترێزا، ته‌نیا ئیمكانێك بووه له ناو هه‌زاران ئیمكانی دیكه و ئه‌م خۆشه‌ویستییه پێویستی و زه‌رووره‌تێكی حه‌تمی نه‌بووه له ژیانیان دا.
ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌قیش دا ده‌كرێ باسێكی له‌م چه‌شنه له گۆڕێ دابێ. وه‌ك چۆن ئه‌وینێكی به‌هه‌ڵكه‌وت كه ده‌كرا نه‌شبا، ئه‌وینێكی سووكه، هه‌ر ئاوا ئیمكانییه‌تێكی فۆڕمیكیش كه زۆر به سانایی ده‌كرا له گه‌ڵ ئیمكانییه‌تێكی تر و واریاسیۆنێكی تر جێگۆڕكێی پێ‌كرابا، ناكرێ وه‌كوو فۆڕمێكی به‌هێز قسه‌ی له سه‌ر بكرێ. وا وێده‌چێ به‌م شێوه‌یه هه‌ر له بنه‌ڕت دا هه‌ر چه‌شنه بۆچوونێكی ره‌خنه‌گرانه له باره‌ی ده‌قێك دا، حاڵه‌تێكی هه‌ڵپه‌سێردراو به‌خۆیه‌وه بگرێ.
ئه‌گه‌ر چی له زۆر ده‌ق دا هه‌روه‌ك ده‌نگی نوخته، ریوایه‌ت به هیچ كلۆجێك ده‌ربه‌ستی یه‌كگرتنه‌وه له گه‌ڵ واقیع و به گشتی ده‌ربه‌ستی هیچ جۆره پێویستیه‌كی له‌م چه‌شنه نابێ، به‌ڵكوو به نزیك بوونه‌وه له حاڵه‌تێك كه ده‌توانین نێوی ریوایه‌تی نابی له‌سه‌ر دابنێین، ده‌یهه‌وێ ده‌ره‌تانێك بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی زیندوو و پشوودرێژ و به‌هێز بره‌خسێنی، به‌ڵام ناكرێ بڵێین ئوسووله‌ن ریوایه‌ته به‌هێزه‌كان به دوورن له هه‌ر چه‌شنه پێویستیه‌كی تایبه‌ت. به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئیمكانییه‌ت و به هه‌ڵكه‌وت بوونی فۆڕمه‌كان راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بێ، هه‌ر چه‌نده له پرۆسه‌ی تێكچنرانی كروته‌ونی ریوایه‌تێكی مومكین دا زۆرتر بچینه پێش هه‌ر به‌م شێوه‌یه رێژه‌ی وجووب و پێویستی و زه‌رووره‌ته‌كانیش له‌م ریوایه‌ته دا پتر هه‌ڵده‌كشێ. زه‌رووره‌ت و پێویستییه‌كانی گێڕانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له ناخی به‌هه‌ڵكه‌وت بوون و ئیمكانیی بوونی ریوایه‌ته‌كه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌مه دۆخێكی پارادۆكسیكاڵی سه‌رنج راكێشه. ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێ له باسی تیۆرییه‌كه‌ی چامسكی دا، له زمان ئه‌وه‌وه گوتمان "ئاخێوه‌رێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین وشه‌ی رسته‌كه‌ی بێ‌ئه‌ژمار ئیمكانییه‌تی له‌به‌ر ده‌ست دایه به‌ڵام هه‌تا له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان دا زۆرتر بچینه پێش، بۆ هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانی دواتر، كه‌متر ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌بێ." با ئێمه ریوایه‌ته‌كان به رسته بزانین. ئه‌گه‌ر چه‌مكی واریاسیۆن و ئیمكانییه‌ت له ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردنی ریواتێكی تایبه‌ت دا له‌و په‌ڕی تێر و تۆخی دابێ، هه‌تا گێڕانه‌وه زیاتر خۆی له به‌ر یه‌ك بكێشێته‌وه، راده‌ی پێویستی و زه‌رووره‌ته‌كانیشی پتر هه‌ڵده‌كێشێ. با نموونه‌یه‌ك هه‌ر له ده‌نگی نوخته بێنینه‌وه.
له كۆتایی به‌شی شینی برای یه‌كم دا، راوی ئاوا كۆتایی به‌م به‌شه له گێڕانه‌وه‌كه‌ی دێنێ:
"ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری كورته چیرۆكن ده‌ڵێن: نێوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییانه دوای چه‌ند ساڵ نه‌خواردنی هه‌نار بۆ ئه‌م به‌شه باشه!"(ل72)
من پێم وایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كۆتاییه بۆ ئه‌و به‌شه هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو ئازاد بووه و راوی ده‌یتوانی به بێ ئه‌وه‌ی كه‌له‌به‌رێك بكه‌وێته گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌وه، كۆتاییه‌كی تری هه‌ڵبژاردبا. به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دوایه واته به‌شی شینی برای دووهه‌م ده‌بینین دوای ئه‌وه‌ی راوی ئادرێسێك ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری دیتنی فیلمێكی تابه‌تین، ئاوا كۆتایی به‌م به‌شه دێنێ:
"ئه‌وانه‌ی ئه‌و فیلمه‌یان نه‌دیتووه ده‌ڵێن: ئه‌و ئادره‌سه درۆ نه‌بێ باشه!"(ل78)
پێم وایه زه‌رووره‌تی رێكخستنی كۆتاییه‌كی ئه‌وتۆ بۆ به‌شه‌كان هێشتا به ته‌واوی خۆی نه‌گرتووه. به خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دواتر ده‌بینین ئه‌م به‌شه‌ش ئاوا كۆتایی پێ‌هاتووه:
"ئه‌وانه‌ی وه‌ك پیاوه‌كانی جه‌نگه‌ڵبانی چاویان به مۆله‌ق نه‌وێستاوه ده‌ڵێن ئه‌م داستانه ئه‌فسانه نه‌بێ باشه!"(ل82)
ئیدی خوێنه‌ر به‌ره‌به‌ره په‌ی به شكڵ گرتنی پێویستییه‌ك له‌م گێڕانه‌وه‌یه دا ده‌با و دوایه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه كه هه‌ر كامیان كۆتایی به‌شێكن، به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پێویستییه و به به‌شداری كردن له‌و ریتم و ره‌وته‌ی راوی رێكی ده‌خا چێژێك به چێژه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی زیاد ده‌كا.
كۆتایی به‌شی شنی برای چواره‌م:
"ئه‌وانه‌ی پێنج فه‌ڕزه نوێژیان ناچێ ده‌ڵێن: ئیمانی ده‌ربردبێ باشه!"
كۆتایی به‌شی شینی برای پێنجه‌م:
"ئه‌وانه‌ی به‌فریان خواردووه ده‌ڵێن: عه‌رز هه‌ڵی نه‌لووشی بێ باشه!"
كۆتایی به‌شی جێ پێی نوخته:
"ـ ئه‌وانه‌ی ـ له‌و ـ بازبازێنه ـ ماندوو بوون ـ ده‌ڵێن ـ نووسه‌ر ـ نه‌جاتی ـ بووبێ ـ باشه ـ"
كۆتایی به‌شی شینی برای شه‌شه‌م:
"ئه‌وانه‌ی كایه‌ی كامپیۆتێریان كردبێ ده‌ڵێن: نه‌سووتابێ باشه!"
كۆتایی به‌شی شینی خۆشكێكی تاقانه:
"ئه‌وانه‌ی شه‌رعیان باش خوێندووه ده‌ڵێن: شوان ئاگای له مه‌ڕه‌كانی بێ باشه!"
دێڕێك نزیك له كۆتایی به‌شی شینی برای حه‌وته‌م:
"ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ن ده‌ڵێن: ئه‌و ورته‌یه‌ی گوتبێ باشه!"
مه‌نتیقی دارشتنی ئه‌م رستانه تا راده‌یه‌ك له مه‌نتیقی رێك خستنی سه‌رواكان له نیوه‌به‌یته‌كان دا نزیكه.واته پێویستییه‌كه پێویستییه‌كی فۆرمیكه. لێره دا بۆچوونی نووسه‌رێكی فارسم دێته‌وه بیر، كاتێك له سه‌ر حه‌كایه‌تێكی گوڵستانی سه‌عدی قسه ده‌كا. له كۆتایی ئه‌م حه‌كایه‌ته دا، سه‌عدی رسته‌یه‌كی موسه‌ججه‌ع و مۆسیقایی به‌كار هێناوه: "هنوز نگران است كه ملكش با دگران است." كێ ده‌ڵێ سه‌عدی هه‌موو رسته‌كانی پێشووی وه‌ها رێك نه‌خستووه هه‌تا بگا به‌م رسته كیشدار و مۆسیقاییه؟(4)
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ندێك له‌و به‌شانه‌ی «ده‌نگی نوخته» به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ هیچ چه‌شنه رووداوێكی ماناداری تایبه‌ت بكه‌ن هه‌ر بۆ ئه‌وه رێكخراون كه كۆتاییه‌كانیان به‌م شێوه تایبه‌ته بووبێ به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌م جۆره كۆتاییانه، پێویستییه‌كی جوانی ناسانه بووه كه له ناخی گێڕانه‌وه‌كه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه نه‌ك له پانتاكانی ده‌ره‌وه‌ی گێڕانه‌وه.
ئه‌م مۆدێله تایبه‌ته بۆ كۆتایی هه‌ندێك له به‌شه‌كانی نۆڤلێتی ده‌نگی نوخته، نموونه‌یه‌ك و بیانووێك بوو بۆ چوونه ناو باسی تێكه‌ڵاوی ئیمكانییه‌ت و زه‌رووره‌ت. پرسیار ئه‌وه‌یه به‌گشتی له ریوایه‌تی ده‌نگی نوخته دا، چ پێویستییه‌كی هونه‌ری له په‌نای ئیمكانییه‌ته ریوایه‌تییه‌كه دا بوونی هه‌یه؟ به‌ده‌ر له هه‌موو ئازاد بوون و بێ ده‌ربه‌ست بوونه‌كانی نووسه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی واریاسیۆنێكی تایبه‌ت، چ پێویستییه‌ك بۆته هۆی ساغ بوونه‌وه له سه‌ر ئه‌م شێوه تایبه‌ته بۆ گێڕانه‌وه؟ به بڕوای من تاقه پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ داهێنانی ئه‌م ده‌قه بریتی یه له ده‌سته‌به‌ر كردنی زمانێكی پڕ جووڵه و شێوه ده‌ربڕینێكی زیندوو و پڕخوێن و ریتمێكی بزۆز و بگۆڕ و له‌حنێكی سه‌ییال و له‌گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه. ئه‌م بۆچوونه كاتێك مانا په‌یدا ده‌كات كه بزانین چیرۆكی كوردی له كوردستانی ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا له ناو كه‌ش و هه‌وایه‌كی "بوف كور"ی دا، ببوو به خاوه‌نی زمانێكی ته‌پ و به‌دوور له چه‌مه‌وازی(انعگاف) و له‌حنێكی یه‌كده‌ست و بێ‌روح. ئه‌و ریتمه توند و پڕجووڵه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی نوخته ره‌چاو ده‌كرێ، هه‌تا كۆتایی ده‌ق، هه‌ر ده‌پارێزرێ.
ئه‌گه‌ر چی ریتمی گێڕانه‌وه و جووڵه‌ی زمان تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه خوێنه‌ر بۆخۆی به خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق ده‌بێ هه‌ستی پێ‌بكا و وه‌سف كردنی به هۆی به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌ندێك له فاكته‌ره‌كانی، ناشێ كارێكی سانا بێ به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو قامك راداشتن و ئاراسته دیاری كردنێك،نه‌ك وه‌كوو وه‌سفێكی تێر و ته‌سه‌ل، ئاماژه به دوو فاكته‌ر له فاكته‌ره‌كانی ریتمی تایبه‌تی گێڕانه‌وه له‌م ده‌قه دا ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: توانای ده‌ربڕینه‌كان بۆ خۆله‌به‌ریه‌ك كێشانه‌وه‌یه‌كی بێ ده‌ربه‌ستانه له نێو پرۆسه‌ی ته‌نه‌وه كردنێكی به‌ره‌ژوور(تصاعدی) دا. بڕواننه ئه‌م به‌شه:
«دوای تاقی كردنه‌وه‌ی خوێن و میز له تاقیگه، هیچ نه‌خۆشییه‌كی تێدا به‌دی نه‌كرا. دوكتۆر نه‌یتوانی هیچ ده‌وا و ده‌رزییه‌كی بۆ بنووسێ. دوكتۆرێكی دیكه... دوكتورێكی دیكه‌ی دیكه... دوكتۆرێكی دیكه له شارێكی دیكه... دوكتۆرێكی دیكه‌ی دیكه له شارێكی دیكه... دوكتۆرێكی دیكه‌ی دیكه له شارێكی دیكه‌ی دیكه...هه‌زاران دوكتۆر و دوكتۆری دیكه و دوكتۆری دیكه‌ی دیكه‌یان له ده‌یان شار و شاری دیكه و شاری دیكه‌ی دیكه‌یان گێڕا، هیچ دوكتۆرێك نه‌یتوانی هیچ ده‌وایه‌یكی بۆ بنووسێ»(ل75)
ئه‌و زمانه پڕجووڵه‌یه وه‌بیر چیرۆكه‌كانی پیتر بیكسێلم ده‌خاته‌وه. ئه‌و چیرۆكانه‌ی به‌ر له‌وه‌ی و پتر له‌وه‌ی ئیرجاعیان بو زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ره‌كی بێ، ئیرجاعیان بو ریتمی گێڕانه‌وه له ناو ده‌ق دایه:
«نووسی: من پاپۆڕێكم پێویسته، عاره‌به‌یه‌كیش كه پاپۆڕه‌كه‌ی له سه‌ر دابنێم. پاپۆڕێكی دیكه كه هه‌رتك عاره‌به‌ی له‌سه‌ر دابنێم و عاربه‌یه‌كی دیكه بۆ پاپۆڕه‌كه‌ی دیكه ئه‌و بۆ خۆی عاره‌به‌یه‌كی پێ راده‌كێشرا. بۆ‌راكێشانی دوو عاره‌به‌كه‌ی دیكه ده‌بوایه دوو پیاوی له گه‌ڵ دابێ. ئه‌و دوو پیاوه‌ش شت و مه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی خۆیان پێ ده‌ویست و عاره‌به‌كه‌یش بو شمه‌كی ئه‌وان پێویست بوو. پیاوێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و عاره‌به‌یه بكێشێ.»
دووهه‌م: توانای پازدان و تێپه‌ڕینی خێرا له جه‌مسه‌رێكی نێوه‌رۆكییه‌وه بۆ جه‌مسه‌رێكی جیاوازی دیكه و ته‌نانه‌ت بۆ جه‌مسه‌رێكی دژ و پێچه‌وانه.
بۆ نموونه فه‌رمانی راوی به‌و پیاوه ردێن سپییه كه دوای چه‌ند وه‌سف و ده‌ربڕینێكی پڕ جم و جۆڵ له "برۆ"ی رووته‌وه ده‌گۆڕێ به فه‌رموو و دوای چه‌ند ده‌ربڕینێكی ئێنێرژیكی دیكه له "فه‌رموو"وه ده‌بێ به "قوربان تكایه فه‌رموو" یان له نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی دیكه، هه‌ر له‌م بڕگه‌یه دا، پیره‌مێردی گۆرین له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه دا به‌م شێوه ئیجابییه باسی لێوه ده‌كرێ:
"... كه‌سێك كه كه‌یخودای ناوچه‌یه‌كه و شه‌ڕ و كێشه و ناكۆكی و دوژمنایه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه به‌و نه‌بێ ناكوژێته‌وه، هه‌میشه له‌نێوبژی كردن و سوڵح و سه‌ڵاحه‌ت دایه، قه‌تڵ و كوشت و كوشتار ده‌بڕێنێته‌وه و قسه‌ی وه‌ك ئایه‌ت بڕشتی هه‌یه. پیاوێك كه ژن و پیاو و گه‌وره و بچووك شه‌رمیان لێ ده‌كرد. له هه‌ر مه‌جلیسێك دانیشتایه ئه‌حه‌دی خوا وسته‌ی نه‌ده‌كرد و ته‌نانه‌ت ریش سپییه‌كانیش له وه‌تاغی دا به چۆكه‌وه داده‌نیشتن."(5-34)
كه‌چی ریتمی بزۆزی گێڕانه‌وه ئیزن به راوی ده‌دا. له كۆتایی ئه‌م به‌شه دا، ئه‌و ردێن سپی نوورانییه به مه‌ره‌دی شێتێكی زنجیری ببا:
"ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی وه‌ها لێ پیس كرد، ده‌بوو ـ حه‌تمه‌ن ده‌بوو ـ بیبه‌ستنه‌وه و هیچ كه‌س نه‌یده‌وێرا لێی نزیك بێته‌وه، له دووره‌وه نان و ئاویان بۆ حه‌وا ده‌دا.. حازر نیم یه‌ك وشه‌ش بگێڕمه‌وه ئه‌و وه‌ختانه‌ی گۆچانه‌كه‌ی وه‌بیر ده‌كه‌وته‌وه چی ده‌كرد به گۆچان و پێوه‌ی ده‌رۆیشت و جنێوی به كێ ده‌دا و تفی له چی ده‌كردو دستی بۆ كوێی ده‌برد؟"(ل40)
عه‌ینی ئه‌م پازدان و په‌ڕینه‌وه بۆ جه‌مسه‌رێكی ناوه‌رۆكی پێچه‌وانه له هه‌ر دووك به‌شی "گه‌وره نووسینی باپیره گه‌وره" و "شێعرێك تا په‌ڕپه‌ڕۆچكه‌ی ئاسمان" دا به‌دی ده‌كرێ.
ئیدی خوێنه‌ر به هۆی ئه‌م دوو ئاماژانه‌وه ده‌توانێ په‌ی به چۆنیه‌تی ئاهه‌نگی ریتمیكی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ببا.
6ـ له‌م وتاره دا، جارێك زاراوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نوخته‌یی و جارێكیش زاراوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نابمان به‌كار هێنا. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له ده‌لاقه‌ی ئه‌م زاراوانه‌وه نه‌ختێك زیاتر به ناخی ده‌قی ده‌نگی نوخته دا رۆبچین.
له گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگی نوخته دا نه كات كاتی راسته‌قینه‌یه و نه شوێن شوێنی راسته‌قینه و له رواڵه‌ت دا كاتی كاره‌كان جۆراوجۆرن، هه‌ندێك له كاره‌كان رابردووی ساده‌ن:
"ئه‌و دوگمه‌یه یه‌كێك له‌و شته قیمه‌تیانه بوو كه له هێرشی ئێران بو سه‌ر هێندوستان وه‌چنگ ئێرانییه‌كان كه‌وت."(ل16)
هه‌ندێكی تر رابردووی به‌رده‌وامن:
"دوو داره‌كه‌یان له گیرفانیان ده‌ردێنا، هێواش له سه‌ر لایلۆنه‌كه داده‌نیشتتن، تۆزیك خۆیان به‌ره‌و پشت ده‌خست و لاقیان به‌ره‌و حه‌وا راده‌گرت، داره‌كانیان له سه‌هۆڵ و به‌فره‌كان گیر ده‌كرد و خۆیان به‌ره‌و پێش راده‌دا."(ل15)
له هێندێك شوێنی تر دا كات به گوێره‌ی مانا رابردووه به‌ڵام رواڵه‌ته‌كه‌ی، رواڵه‌تی كاتی ئێستایه:
"دایكی ئه‌و هاوینه‌ی زگی به‌و پڕ ده‌بێت سه‌فه‌رێكی دووری دێته به‌ر. له نێو ماشێنه‌كه دا ژنێك فه‌لاكسی ئاوی پێ ده‌بێ و جارناجارێك به خوڕه‌یه‌كی سه‌یره‌وه لیوانێكی لێ پڕ ده‌كات و هه‌ڵیده‌قوڕێنێ."(ل72)
هیچ كام له‌م كاتانه كاتی راسته‌قینه نین، له‌م ده‌قه دا ته‌نیا كاتێك بوونی هه‌یه. ئه‌ویش ئێستایه‌كه كه نووسه‌ر تێیدا ره‌وتی ریوایه‌ته‌كه رێك ده‌خا و دوایه‌ش خوێنه‌ر هه‌ر له‌و ئێستایه دا جارێكی دیكه به خوێندنه‌وه‌ی خۆی،روح وه‌به‌ر گێڕانه‌وه‌كه دێنێته‌وه:
"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا نه‌بێ كه‌س نازانێ ئه‌و دوگمه‌یه چۆن گه‌یشتۆته ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ی دوو دار و لایلۆنه‌كه‌ی پێیه، باوه‌ڕ كردن یا نه‌كردن به‌و به‌شه‌ی پێی ده‌گه‌ین به ده‌ست خۆتانه. مقه‌ستێك له سه‌ره‌تا و مقه‌ستێكیش له كۆتایی ئه‌و به‌شه داده‌نێم تاكوو ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه نه‌یخوێننه‌وه، بیقرتێنن."(ل9)
دیاره بۆ ئه‌م بۆچوونه كه: كات و به‌رودوایی زه‌مانیی له‌م گێڕانه‌وه‌یه دا راسته‌قینه نییه، ده‌كرێ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكرێ. ئه‌م ریوایه‌ته به رواڵه‌ت كاتێكی دوور و درێژ به قه‌را هاتن و رۆیشتنی چه‌ندین به‌ره له خۆی ده‌گرێ كاتێك كه ده‌توانێ له هێرشی له‌شكری ئێران بۆ سه‌ر هیندوستانه‌وه ده‌ست پێ بكات و بگات به مامه‌پیره و سێ ماسیگره‌كه و له باپیره گه‌وره‌ی جانه‌وه بگا به باپیری و بابی و خودی جانیش.
كه واته ئه‌گه‌ر جان له زه‌مانی رمێنی كۆت و شاڵوار و له زه‌مانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌لقاعیده دا بژی ده‌بێ كاتی ژیانی مامه پیره و سێ ماسیگره‌كه زۆر كۆن بێ كه چی ده‌بینین ماسیگری یه‌كه‌م له باره‌ی توڵه‌قه‌ندی دا ده‌ڵێ:
"تاكوو ئه‌و رۆژانه‌ی پێشوو معه‌للیمه‌كه‌ی ئارامی كوڕم، شێعرێكی بۆ داناوه و... دواتریش بیستم ئه‌و شێعره له گۆڤارێك دا چاپ كراوه، توڵه‌قه‌ندیم له‌لا شیرین بۆوه."(ل23)
ده‌بینین له‌م بڕگه‌یه دا باسی گۆڤار ده‌كرێ. یان له باسی باپیره گه‌وره‌ی جان دا، ده‌بینین تفه‌نگی چۆله‌كه‌كوژ له گۆڕێ دایه. زۆر دوور له زه‌ینه ئه‌مانه هه‌ڵه‌ی ریوایه‌تی بن، به‌ڵكوو نیشانده‌ری خۆراپسكاندن و ده‌ربه‌ست نه‌بوونی گێڕانه‌وه به به‌رده‌وامیی و به‌رودوایی كاته.
له باره‌ی شوێنیش له‌م گێڕانه‌وه‌ی دا هه‌ر ده‌كرێ بۆچوونێكی له‌م ده‌سته‌مان هه‌بێ. ئایا شوێن له‌م گێڕانه‌وه‌یه دا شوێنێكی به‌رته‌سكه یان به‌ربڵاو؟ رۆماننووسێكی ئێرانی ده‌ڵێ: «كاتێك ئێوه كار به شوێن و كاتی به‌رته‌سك ده‌كه‌ن، له رووی ده‌ستكه‌وته‌وه، له بنه‌ڕه‌ت دا كاری به‌رهه‌م هێنانی مانا ده‌كه‌ن به‌ڵام كاتێك شوێن و كات به‌ربڵاو ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر له مانا ده‌كۆڵنه‌وه، واته رێگای یه‌كه‌م ده‌تانگه‌یه‌نێ به به‌رهه‌م هێنانی ناوكێكی مانایی. به‌ڵام رێگای دووهه‌م ده‌تانگه‌یه‌نێ به دڕپێ‌دانی ماناكان.»
له‌م گێڕانه‌وه‌یه دا شوێن له راستی دا هه‌ر شوێن نییه هه‌تا به‌رته‌سك یان به‌ربڵاو بێ. كه‌واته له "پیوستار"ی فۆڕم ـ ناوه‌رۆكی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه دا كاری فۆڕمێك به تۆخی باڵی به سه‌ر كاری ناوه‌رۆكی دا كێشاوه. ئه‌و كاته‌ی بابی جان ده‌كه‌وێته جیهانێكی ژێرزه‌مینییه‌وه، له راستی دا ئه‌م جیهانه ژێرزه‌مینییه باسی شوێنێكی جیاواز ناكا به‌ڵكوو هه‌ر به ته‌نیا بیانووێكی ته‌كنیكی یه هه‌تا گێڕانه‌وه‌كه له فازێكه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ فازێكی دیكه. كاتێك راوی ده‌ڵێ:
"ئه‌و قوڵكه، قووڵاییه‌كه له به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هێڵی و بێ كه‌ند و كۆسپیان پێ‌ناخۆشه." ئیتر قوڵكه‌كه مانا ئاساییه‌كه‌ی خۆی له كیس ده‌دا.
گێڕانه‌وه‌ی ناب ده‌توانێ ئاماژه بۆ چه‌شنه گێڕانه‌وه‌یه‌ك بكا كه جگه له فۆڕم و ره‌وت و مه‌نتیقی تایبه‌تی گێڕانه‌وه‌كه، ده‌ربه‌ستی هیچ بابه‌تێكی دیكه نه‌بێ.گیڕانه‌وه‌ی ده‌نگی نوخته له زۆر شوێن دا راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كا كه به‌ده‌ر له رێكخستنی ریتم و فۆرم نیازی به‌ده‌سته‌وه‌دانی هیچ چه‌شنه زانیارییه‌كی تایبه‌ت له‌گۆرێ دا نییه.بۆنموونه بڕواننه ئه‌م به‌شه: "نێوی خۆم شتێكی دیكه‌یه به‌ڵام چونكه له منداڵییه‌وه زگماك شه‌ش قامكم هه‌یه شتێكی دیكه‌م پێ ده‌ڵێن." (ل23) گێڕانه‌وه‌ی ناب وه‌كوو سه‌مای باڵه هه‌ر به ته‌نیا سه‌رنجی مرۆڤـ بۆلای زه‌رافه‌ت و ره‌وتی حه‌ره‌كه‌ته‌كان راده‌كێشێ و ده‌ربه‌ستی هیچ مانا خوڵقێنییه‌ك له ره‌گه‌زی ئه‌و مانا خوڵقێنییانه‌ی له قسه كردن روو ده‌ده‌ن نابێ. كه واته ریوایه‌تی ناب له بنه‌ڕه‌ت دا باسی هیچ ناكا یان بڵێین ریوایه‌تی ناب له بنه‌ڕه‌ت دا باسی هیچ ده‌كا! ئه‌گه‌ر نوخته‌ش به سه‌مبۆلی هیچ بزانین ده‌كرێ بڵێین ریوایه‌تی ناب هاوسه‌نگی ریوایه‌تی نوخته‌یی یه.
ریوایه‌تی نوخته‌یی ئه‌و مه‌نزڵه ریواییه‌یه كه ده‌نگی نوخته هه‌وڵی داوه بۆ لای وی بكه‌وێته رێ.
په‌را‌وێزه‌كان
1 ـ سه‌ید قادر هیدایه‌تی، ده‌نگی نوخته، بڵاوكه‌ره‌وه‌ی پیام امروز، تاران،1382
2 ـ میلان كوندرا،عشقهای خنده‌دار، ترجمه‌ی فروغ پوریاوری،انتشارات روشنگران و مطالعات زنان، تهران،1379
3 ـ هه‌موو نووسراوه فارسییه‌كان له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراون
لغت نامه‌ی دهخدا،موسسه‌ی انتشارات دانشگاه تهران، جلدچهاردهم، چاپ دوم از دوره‌ی جدید،1377،ص‌ص4-22672
4 ـ ضیا موحد،سعدی، انتشارات طرح ن‌و، چاپ سوم، تهران،1378،ص144