مه‌ولوود به‌هرامیان
له به‌شیی بۆچوونه‌کانی هه‌واڵیی ئازادکرانی مامۆستا مه‌لا ئه‌ییوبی گه‌نجی له سنه، له ماڵپه‌ڕی بۆرۆژهه‌ڵات دا، چه‌ندین که‌س له خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاو بۆچوونی خۆیان به ناوی خوازراو یان واقیعی ده‌ر بڕیبوو که وێڕای ده‌ستخۆشی لێکردنیان هه‌ڵویسته‌یه‌کم له‌سه‌ر هێنده‌ک له‌و بۆچوونانه کردووه که پێشکه‌شیی ئێوه‌ی به‌ڕێزی ده‌که‌م. به‌و هیوایه که ئه‌م جۆره دیالۆگانه هه‌ر درێژه‌یان هه‌بێ؛ تا ئێمه‌ی کورد باشتر لێکتر تێبگه‌ین.
با له کاک حه‌سه‌نه‌وه ده‌س پێبکه‌ین: به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن راستگۆ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قسه‌کانت دام‌و ئه‌شهه‌دت بۆ ده‌کێشم؛ به‌ڵام شته‌کان هه‌ر وا به‌و هاسانیه نین، ئه‌وه‌تا ماوه‌ی زیاتر له سه‌دو په‌نجا ساڵه ئه‌م کێشه‌یه نه‌ک له کوردستان به‌ڵکوو له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا درێژه‌ی هه‌یه، بریا شته‌که هه‌ر به‌و سانایی‌یه بایه که ئێوه نووسیوتانه. به‌ڵام برای به‌ڕێزم ئیسلام وه‌کوو مه‌سیحیه‌تی ریفۆرمیزه‌کراو نییه و نه‌یتووانیوه ئه‌م سیکۆلاریزمه به ته‌واوه‌تی وه‌ربگرێ، له‌به‌ر چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه که ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایکبوونیی موسوڵمانه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چێته‌وه ژێر گڵ، به‌رنامه‌و پڕۆگرامیی ڕۆژانه، حه‌وتووانه، مانگانه، ساڵانه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ته‌واوی ته‌مه‌نی مرۆڤی موسوڵمانیشی، هه‌یه.
منیش له‌وه ده‌گه‌ڵتام که کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتدا، کێشه‌ی کوردایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێ پتر تێکۆشین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به مانای ئه‌وه نیه که کێشه و سته‌می مه‌زهه‌بی له ئێران‌و کوردستانی ئێران‌دا بوونی نه‌بێ، نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و سته‌مانه ده‌یان که‌س له زانایانی کوردی سوننی‌و غه‌یره کوردی سوننه‌ن که له ساڵانی ڕابردوو دا، زۆر بێ‌به‌زه‌یانه، له‌سێداره دراون.
به‌ڵام کێشه و گرفتی کوردیش ته‌نیا ئیسلام نیه، خۆ مێژوویه‌کی دوور نیه برایانی من، زۆربه‌مان له‌بیرمانه، هه‌ر به ناوی کورده‌وه له‌م باشووره‌و ته‌نانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتیشدا له ساڵانی رابردوو دا چه‌نده کورد کوژراون! کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد به موسوڵمان‌و ناموسوڵمانه‌وه، موتڵه‌قنێگه‌ری، ده‌مارگیری، بێ‌سه‌بری، نه‌بوونی حیکمه‌ت‌و له‌کار زانینن، خۆ به‌هه‌ق زانین‌و خۆ به‌زلزانین‌و ...ه. وه‌رن با هه‌موومان به‌یه‌که‌وه بۆ وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی‌و سه‌رده‌میانه‌و بۆ په‌یڕه‌وکردنی دێمۆکڕاسێکی خۆماڵی، تێکۆشین‌و پابه‌ندی ده‌نگی خه‌ڵک بین‌و له سندوقه‌کانی ده‌نگ‌و هه‌ڵبژاردندا چاوروانی ئه‌وه بین که خه‌ڵک چی هه‌ڵده‌بژێرێ یان هه‌ڵیی نابژێرێ؛ چوونکه هیچ لایه‌نێک ناتوانێ به بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك‌و رێفراندۆم به ناوی خه‌ڵکه‌وه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه قسه بکا.
کاک عه‌ولای ره‌سووی سواره‌ی به‌ڕێز؛ ئیسلام وه‌کوو زۆر چه‌مکی ئینسانی دیکه‌ی وه‌ک دێمۆکڕاسی، ناسیۆنالیزم و... چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی لێ ده‌کرێ، به واتایه‌کی تر له هه‌ر شتێک دا ده‌بێ، دوو شت لێک جوێ که‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: مه‌قامی تاریف‌و پێناسه‌کردنی شته‌کان.
دووهه‌م: مه‌قامی پراکتیزه کردنی دیارده‌کان.
ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لازاده ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له قورئان دا، نووسیبووی نازر به وێستگه‌ی یه‌که‌میان بوو، یانی ئیسلام له مه‌قامی پێناسه‌کردن و ته‌عریفدا ئاوا بۆ مافی مرۆڤ ده‌ڕوانێ(هه‌رچه‌ند من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌ڕێزیان دانێم‌و پێموایه له قورئاندا ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو گیراوه، مافی باوه‌ڕدارانی موسوڵمانه(مؤمنان) نه‌ک مافی موتڵه‌قیی مرۆڤ به‌ده‌ر له هه‌ر جۆره ئایین‌و مه‌زهه‌ب بێ!)، ئیسلام وه‌کوو ده‌ق که دیاره ئه‌م ده‌قه‌ش ئینسانێک له واقێعێکا ده‌یخوێنێته‌وه شێوازی جۆراجۆری ئیسلامی بوون دێنێته ئاراوه. به‌و پێیه هه‌یه له ئیسلام فه‌قه‌ت ئایه‌ی"سیف" واته شمشێر ده‌ناسێ‌و ده‌زانێ؛و وه‌کوو زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی ئێوه ناوتان هێناون، خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌کووژن، هه‌شه له ژێر تیشکیی زانسته‌کانی نوێ‌و ئه‌وڕۆیی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ده‌نیانه‌و سه‌رده‌میانه له ده‌قه سه‌ره‌کیه‌کانی ئیسلام وه‌کوو قورئان‌و فه‌رمووده ده‌کا؛ نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م بۆچوونه‌ش "یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان" له باشووری وڵاتن که ناتوانین نکوڵیان لێبکه‌ین‌و ئه‌زموونێکی به‌ته‌واو مه‌عنا مه‌ده‌نی‌و دێمۆکڕاتیکن به‌بێ هه‌بوونی پاشخانی تووندوتیژی‌و براکووژی.
په‌س که‌وا بێ، ئێمه ده‌بێ حیسابی ئیسلامیه‌کان وه‌کوو هێزگه‌لێکی ئه‌کتیو‌و چالاکی کوردستان، لێک جوێ که‌ینه‌وه‌و هه‌ر به ڕبه‌ی خۆمان نه‌یپێوین. هه‌ر وه‌ک هیی هێزه‌کانی نائیسلامیش لێک جیا ده‌که‌ینه‌وه‌و حیسابی حیزبی حدک(به هه‌ر دووک باڵیوه) له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه(به‌هه‌ر سێک باڵییه‌وه) وه‌کوو یه‌ک ناکه‌ین‌و ده‌شزانین که هه‌موویان له‌به‌ره‌ی بیرۆکه‌ی چه‌پ دان، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان له کۆمه‌ڵگه، جیهان، مرۆڤ، نه‌ته‌وه، دیمۆکڕاسی، مافی مرۆڤ، کوردایه‌تی، موباریزه، سۆسیالیزم و ... هه‌یه، هه‌ر بۆیه نابێ هه‌موویان وه‌کوو یه‌ک ته‌ماشا که‌ین‌و جگه له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر به تێڕوانینێکی کۆمه‌ڵناسانه‌وه چاو له شته‌کان‌و دیارده‌کان بکه‌ین ئایا نابێ له خۆمان بپرسین که ئه‌م "مه‌علوول"ی تووندووتیژیه‌ی که ئیسلامیه‌کان پڕاکتیزه‌ی ده‌که‌ن‌و کردوویانه- هه‌رچه‌ند هه‌موو لایه‌نه فیکریه‌کان ده‌یکه‌ن‌و کردوویانه، به‌ڵام هه‌ر هیی ئیسلامیه‌کان له‌سه‌ر زارانه- به‌رهه‌م‌و ده‌ره‌نجامی کام" عیلله‌ت"یان هۆکاره؟ به باوڕی من، ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌کان له کوردستان یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین تووندوتێژیان کردوه، جگه له داخراویی بیری خۆیان‌و ناسه‌رده‌می بوون‌و نه‌خوێنده‌وه‌یه‌کی واقیعبینانه‌ی مرۆڤ، کۆمه‌ڵگه، ده‌قه‌کانی ئیسلامیی‌و ..، به‌شیی هه‌ره زۆری، ئاکامی په‌ڕاوێز خستن‌و مۆنۆپۆڵکردن‌و موتوربه‌کردنی سه‌تا له‌سه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کان یا خود هیزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ده‌ڤه‌ره‌کان بووه. خۆ دیاره لایه‌نه نائیسلامیه‌کانیش ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا، ئه‌وه‌نده کراوه‌و لێبورده نه‌بوون که دێمۆکڕاسیه‌ک بێننه ئاراوه‌و ده‌سه‌ڵات قۆرخ نه‌که‌ن‌و ئاسووده‌یی بۆ خه‌ڵک بێننه دی‌و ته‌نیا ئیسلامیه‌کان وه‌ک ئاژاوه‌گێڕێک لێیان تێکدابن! به باوه‌ڕی من، پێویسته ئێمه به هه‌موو لایه‌کمانه‌وه، خه‌باتمان بۆ مه‌ده‌نی کردنی ره‌کابه‌رایه‌تیه‌کان‌و به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی زیاتر‌و زیاتر که‌ین.
له کۆتایی دا منیش ده‌ڵیم خۆزگه ئه‌و رۆژه نییه که کوردستانی رۆژهه‌ڵات، بکه‌وێته ژێر ده‌ستی که‌سانێکی بێ‌به‌زه‌یی‌و نادێمۆکڕات تا وه‌کوو باشوور، ئێمه‌ش له‌به‌ر داپه‌ڵۆسین‌و دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و ... هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان، ئاره‌زووی سه‌ددام‌و سه‌دامیه‌کان نه‌که‌ین!