

مه‌ولوود به‌هرامیان
شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره راگه‌ینه گشتیه‌کان و که‌ره‌سه‌ی راگه‌یاندن شۆرشێکیان له بواری راگه‌یاندن دا پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی کردوه؛ به‌ڵام ئه‌م ئامرازانه هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یامی خۆش نین‌و زۆر جار وه‌کوو په‌پوو هه‌واڵی ره‌ش و ناخۆشیش به گوێچکه‌ی مرۆڤ دا ده‌ده‌ن. دوێنی پێنج شه‌ممه کاتژمێر10 ی به‌یانی به کاتی تاران له پۆلی ده‌رس وتنه‌وه خه‌ریکی وانه وتنه‌وه بووم، له پشوویه‌کی چه‌ند سرکه‌یی دا چاوێکم له مۆبایله‌که‌م کرد، دوو په‌یامم له لایه‌ن دوو دۆستی ئازیزه‌وه بۆ هاتبوو، که چاوم لێکردن هه‌ر دووکیان هه‌ڵگری هه‌واڵێکی جه‌رگبڕو دڵته‌زێن بوون؛ به‌ڵی نێوه‌رۆکی هه‌ر دوو په‌یامه‌که ئه‌وه بوو که قاره‌مانی کورد، شاخه‌وان‌و هه‌لۆی چیا سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان‌و فاتیحی لووتکه به‌رزه‌کانی هیمالیا " موقبیلی هونه‌رپه‌ژووه" دوای ده ڕۆژ به‌به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مردن، له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیانی ورمێ کۆچی دوایی کردوه. له یه‌که‌م ساڵه‌کانی دامه‌زرانم به مامۆستای قوتابخانه دواناوه‌ندیه‌کانی بۆکان؛ پاییزی ساڵی 1378یانی نیزیک 8 سال له‌مه‌وبه‌ر له هۆنه‌رستانی موفتیحی بۆکان، چوومه کلاسی سێهه‌می رشته‌ی ئه‌لێکتڕۆنیک‌و دوای سڵاو‌و چاک و چۆنی‌و خۆناساندنم به قوتابیان له کاتی خوناساندنی قوتابیه‌کان تازه‌لاوێکی به حیا‌و شه‌رم، سه‌نگین‌و به ویقار که له سه‌نده‌ڵیه‌کانی دواوه‌ی کلاس دانیشتبوو سرنجی بۆ لای خۆی راکیشام و گووتی ناوم موقبیلی هونه‌رپه‌ژوویه، من به بیستنی پاشناوه‌که‌ی لێم پرسی کوڕی مامۆستای خۆشه‌ویست" سه‌ید قادری هونه‌رپه‌ژوو"ی؟ ئه‌و له‌وڵامدا گووتی نه‌خێر، من برازای ئه‌وم. به هه‌ر حال ناسیاوی من‌و موقبیل له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، له‌و ماوه‌یه‌دا که من له‌گه‌ڵ کلاسه‌که‌ی موقبیل ده‌رسم هه‌بوو، نه‌مدی ئه‌و کوڕه به‌ڕێزه چکۆله‌ترین قسه یان کرده‌وه‌یه‌کی ناحه‌زی لێ ڕوو بدا، کوڕێکی سیماجوان‌و خوێن‌شیرین‌و له‌به‌ردڵان بوو، تا پرسیارت لێنه‌کردبا قسه‌ی نه‌ده‌کرد. به کورتی وه‌ک کورد ده‌ڵێ "پیاو شه‌رمی لێده‌کرد".
موقبیل زۆر بێده‌نگ بوو، قسه‌ی که‌م ده‌کردو بۆیه ناسینیشی ئاسان نه‌بوو، ده‌ڵین ئه‌وانه‌ی که‌م قسه ده‌که‌ن زۆرتر فارس گووته‌نی"ئه‌هلی عه‌مه‌ل" ن و پیاوی گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌ن.
دوو ساڵ دواتر موقبیل بوو به ئه‌ندامی گرووپی نه‌ته‌وایه‌تی شاخه‌وانی ئێران‌و هاوینی ساڵی 1382هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوڕێی هه‌میشه زیندووی کاک محه‌ممه‌د هه‌وراز له یه‌کێ چیا سه‌رکه‌شه‌کانی وڵاتی پاکستان هه‌ڵدێران؛ به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وا بوو که کاک محه‌ممه‌د جوانه‌مه‌رگ بێ و موقبیلیش به نه‌شته‌رگه‌ریه‌ک که له سه‌ری به ئه‌نجام گه‌یشت تا پێنج ساڵی تر له "به‌رده‌زه‌رد" هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که موقبیل له‌وێ ده‌ستی به شاخه‌وانی کرد، بۆ جارێکی دیکه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵبفڕێ‌و بای بڵیندایی سه‌رو دڵی بگرێ.
هه‌ر که‌سێک به‌رزه‌فڕ بێ زوو ده‌مرێ
بای بڵیندایی سه‌رو دڵی ده‌گرێ
لای هه‌لۆی به‌رزه‌فڕی به‌زه‌مژی
چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
به‌ڵێ موقبیل له پازنزده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌کاتی وه‌سه‌رکه‌وتن له گاشه‌به‌رده سه‌خته‌کانی به‌رده‌زه‌رد هه‌ڵدێراو ده رۆژی ره‌به‌ق له بارێکی خراپی ته‌ندرووستیدا بوو؛ تا ئه‌وه که دوێنی به‌یانی دڵ پڕ له ئاواتی له لێدان که‌وت‌و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له کۆڕی هاوه‌ڵان و خه‌ڵکی وه‌رزشدۆست‌و به ئه‌مه‌گی بۆکان‌و کوردستان کرد.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9:30سه‌رله‌به‌یانی که بۆ ئه‌سپه‌رده‌کردنی ئه‌م پاڵه‌وانه مێژوویی‌یه‌ی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاورێیان چووین بۆ مزگه‌وتی "الرسول(ص)"ی بۆکان، کۆمه‌ڵێکی ئیجگار زۆر خه‌ڵک له به‌ر هه‌ر دوو ده‌رکه‌که‌ی مزگه‌وت چاوه‌ڕوانی ته‌رمی پیرۆزی موقبیل بوون‌و به ده‌یان پلاکارد، پۆسته‌رو وێنه‌ی گه‌وره‌کراوی ئه‌و وه‌رزشوانه نه‌مره سرنجی را ده‌کێشا. به‌ڵێ دوای چاره‌گه سه‌عاتێک چاوه‌نۆڕی‌و خوێندنی نوێژی جه‌نازه له‌سه‌ر ته‌رمی موقبیل، ته‌رمه‌که‌ی خرایه سه‌ر شانان‌و لاوان بۆ ئه‌مه‌گناسی‌و سه‌لماندنی تاسه‌و خۆشه‌ویستیان، خۆیان ده‌دا به‌ر تابووته‌که‌ی موقبیل‌و به لێزمه فرمێسک بوو له چاوان ده‌هاته خوارو دڵ بوو ده‌کوڵی، به‌ڵی هه‌ر ده‌هات‌و حه‌شیمه‌ت زیاتر‌و زیاتر ده‌بوو تا وای لێهات که ته‌واوی ئه‌و شه‌قامه‌ی که پێشتر به ناوی موقبیل خۆی ناوزه‌د کرا بوو پڕ بوو له خه‌ڵک. ته‌رمی پیرۆزی موقبیل هه‌تا سه‌ر پردی ئاوایی کۆسه به شانان هه‌ڵگیراو له سه‌ر پردێ را هه‌تا داوێنی چیای به‌رده‌زه‌رد به ئامبوڵانس له‌گه‌ڵ کۆی ده‌یان هه‌زار که‌س له ژن و پیاو ره‌وانه کرا. له پردی کۆسه‌وه هه‌تا گووندی کۆسه نیزیکه‌ی دوو کیلۆمه‌تر ده‌بێ، سه‌رێکی جه‌ماعه‌ت له کۆسه بوو و سه‌ره‌که‌ی دیکه‌شی له سه‌ر پرد بوو، هه‌ر سات خه‌ڵک زیاتر و زیاتر ده‌بوون. مه‌گه‌ر ڕێووره‌سمی به خاکسپاردنی مامۆستای نه‌مر هه‌ژاری موکریانی له 2ی ڕه‌شه‌ممه‌ی1369 له مه‌هاباد ئه‌وه‌نده‌ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ دابووبێ، ئه‌گینا تا ئێستا له ته‌مه‌نی خۆمدا من شتیی ئاوام نه‌دیبوو!
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر سرنج‌راکێش بوو هاتنی پیره پیاوان‌و پیره‌ژنان‌و به گشتی ژنان‌و کچانی کورد بوو که له‌م بۆنه تاڵه‌دا به‌شداری چالاکانه‌یان له خۆیان پێشان دا.
به‌ڵی موقبیلی به ئه‌خلاق‌و دیسپلێن له ناو خه‌م‌و پژاره‌ی هه‌زاران مرۆڤی به‌په‌رۆش دا له په‌نا ته‌ندیسی یادبوودی مامۆستا خۆشه‌ویسته له ده‌ستچۆکه‌ی محه‌ممه‌دی هه‌وراز له به‌رده‌زه‌رد له ئه‌و شوێنه‌ی که داره‌داره‌ی شاخه‌وانی له‌وێرا ده‌س پێکردو هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ لای خاوه‌نه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌و به خاکی پاکی نیشتمان ئه‌سپێردرا.
به‌راستی پرسه‌که ته‌نیا هیی بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویست‌و نیشتمانپه‌روه‌ری هونه‌رپه‌ژووه نه‌بوو به‌ڵکوو هیی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بوو، به راستی بۆ گه‌لی کورد به گشتی‌و بۆ بنه‌ماڵه‌ی موقبیل به‌تایبه‌تی ده‌بێ جێگه‌ی شانازی بێ که کوڕی ئاوای لێهه‌ڵکه‌وتووه. له خوای گه‌وره داواکارم رووحی به‌رزه‌فڕی موقبیلیش به به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بکاو یادی هه‌ر به‌رز بێ‌و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ.