نووسین: د. عه‌بدولمونعیم ئه‌بوولفوتوح

وه‌رگێڕانی: مه‌ولوود به‌هرامیان
دێمۆکڕاسی سیستمێکی ڕۆژئاوایییه که په‌یوه‌ندی به
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌وروپا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رپابوونی شۆڕشیی پیشهسازیو
کۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه و دهسهڵاتو په‌یوه‌ندی
نێوانیاندا به دی هاتن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی رۆشنگه‌ری،
دێمۆکڕاسی وه‌کوو مکانیزمێک بۆ سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به شیوه‌یه‌کی گشتی‌و
مێکانیزمێک بۆ رێکخستنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که دادپه‌روه‌ری له نێو خه‌ڵکدا به
دابه‌شکردنی ئهرکو مافه‌کان وه‌کوو ئامانجێکی سه‌ره‌کی بێنێته دیو هه‌روه‌ها
دێمۆکڕاسی، ئازادی، له دۆخی په‌یڤی‌و له‌فزی ئه‌بستراکتی خۆی بێنێته ده‌ره‌وه‌و
جلکی پڕاتیکی له گۆڕه‌پانی واقیعدا له‌به‌رکا.
خۆرئاوا چاره‌سه‌ری دێموکراتیکی
بۆ به‌شێکی زۆر له و کێشانه‌ی دۆزییه‌وه که له‌رێی گه‌شه کردن و پێشکهوتنیا
رووبه‌رووی ده‌بووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌بواری رامیاری و ئابووری‌و رێکخستنی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌کاری هێنا..
ئایا رێگرێک له‌وه‌دا هه‌یه که موسوڵمانان سوود لهدێمۆکڕاسی
وه‌ربگرن وه‌ک میکانیزمێکی ده‌سه‌ڵات، خۆ وه‌ک چێرچلی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئینگلیز
وتی: دیموکراتی که‌م زیانترین ئامرازه.
فیکری ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی
دوره‌په‌رێزی له کۆی ئه‌و به‌رهه‌مه مرۆیانه ناکا که شتی به‌که‌ڵکی زیاتریان بۆ
ژیان پێیه، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) فه‌رموویه‌تی:«حیکمهتو شتی باش
وونبووی مرۆڤی باوه‌ڕداره، له هه‌ر جێیه‌ک وه‌ده‌ستی که‌وێ، ده‌بێ کهڵکیی
لێوه‌ربگرێ» ئه‌و فه‌رمووده‌یه زۆر به جووانی روونی ده‌کاته‌وه که مرۆڤی
موسوڵمان ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که به شوێن حه‌قیقه‌تێک دا ده‌گه‌ڕێ که به‌رهه‌می
خه‌باتی بێوچانی ئینسانه‌کانه له‌م ژێنه دایه و جا ئه‌وه که ئه‌و حه‌قیقه‌ته
هه‌ڵقوڵاو له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه بێ یان له به‌رنامه‌کانی دیکه وه‌رگیرا بێ؛
هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ.
و به باوه‌ڕی ئێمه پشت به‌ستن به بنه‌ما
ئیسلامیه‌کان له گه‌ڕان به شوێن حه‌قیقه‌تدا، ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی
له کورترین ماوه‌دا و به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر به‌و حه‌قیقه‌ته‌مان بگهیهنێتو
خێراتر له‌وه‌ش که ئه‌گه‌ر له رێی غه‌یری ئیسلامه‌وه بمانه‌وێ بۆی برِۆین.
ئه‌گه‌ر دێمۆکڕاسی به‌و مانایه به‌رهه‌مێکی مرۆیی بێ، ئیسلام به‌توندی داوای
وه‌رگرتنی هه‌موو خێر وبێر و پێکهاته‌کانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌کات، چونکه ئه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی به داواکراوی ئیسلامه‌وه هه‌یه له‌ئاستی شوورادا.
ئاڵۆزییه‌کانی مێکانیزمی شۆڕا له سه‌رده‌می نوێ دا
شۆڕا
بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی ئیسلامیه که دوو جار له قورئاندا هاتووه؛ یه‌که‌میان له
ئایه‌تی 38ی سووڕه‌تی الشوری دا خوا ده‌فه‌رموێ:« وأمرهم شورا بینهم» واته کاروبار
لةنصو موسوڵماناندا به شۆڕایه ، و ئه‌وی تریان له ئایه‌تی 159سووڕه‌تی آل‌عمران
دا که فه‌رموویه‌تی: «وشاورهم فی الأمر»؛ یانی له کاروباردا پرس‌و مه‌شوه‌ره‌تیان
پێ بکه. ڕسته‌ی« وأمرهم شورا بینهم » ڕسته‌یه‌کی هه‌واڵی(خبری)یه، و له
زمانه‌وانی دا، هه‌واڵدان هه‌روه‌ک زانایانی زانستی به‌لاغه داکۆکیان له‌سه‌ر
کردوه: باڵاترین فۆڕمی پێداگری و کۆنکرێتبوون ده‌گه‌ینێ؛ له ئاکامدا له‌و
رسته‌یه‌دا باسی ئه‌وه نییه که موسوڵمانان ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو یان وایان به
چاک زانی له شۆڕا که‌ڵک وه‌ربگرن، ده‌نا لێیگه‌ڕێن. به واتایهکیتر، ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدار پێخۆش بوو پرس بکا با بیکاو ئه‌گه‌ریش پێیناخۆش بوو با نه‌یکا.
ئه‌مر و ده‌ستووری خوا له‌وێدا زۆر ئاشکرایه.
له قۆناغی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی
دا جیهانی ئیسلامی ته‌نیا له یه‌ک شار دا کورت ده‌کراوه، ده‌کرا له شه‌و و
ڕۆژێکدا به بێ هیچ چه‌شنه میکانیزمێکی ئاڵۆز، پرس‌و ڕا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکرێ،
به‌ڵام ئێستا به گه‌وره‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و پان‌و پۆڕ بوونی جیهانی
ئیسلامی ولێک دوور بوونه‌وه‌یان، مێکانیزمه‌کانی دهعهمهل هێنانی شۆڕا ئاڵۆزتر
بووه؛ هه‌ر بۆیه پێویسته سیستهمو مێکانیزمێکی وورد و به‌رفره‌وان دابنێین،
ئه‌م سیستهمگهلهو میکانیزمه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ سیسته‌می دیمۆکڕاسی
پێده‌ڵێن هێچ جیاوازییه‌کی نیه. پێموا نیه لێره‌دا جیاوازیه‌ک هه‌بێ له کاتێک دا
ناکرێ شۆڕا به بێ مه‌جلیسی شۆڕا به‌دی بێ؟ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه چۆن پێک دێت
ئه‌گه‌ر من بمه‌وێ پرس و راوێژ به میللهتیکی چه‌ند ملیۆنی بکه‌م؟ که‌وابوو
پێویسته له‌وێدا هه‌ڵبژاردن بکرێ، بۆیه خودی دێموکراسی بنه‌مای هه‌مان شوورایه.
شۆڕا واجبێکه ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێ، ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به‌درێژایی مێژوو
له‌ژیانیاندا پێبهندبوونایه بهشووراو مافه‌کانیه‌وه، سیسته‌می شوورا گه‌شه‌ی
ده‌کرد و میکانیزمهگهلێکی ده‌بوو تا چوارچێوه‌که‌ی دیاری بکات‌و رووبه‌ره‌که‌ی
فراوان بکات، و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو موسوڵمانان له دۆزینه‌وه‌ی دێموکراسی‌دا پێش
رۆژئاوا بکه‌وتبان.. خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه بهاتابایه به‌ها باڵاکان‌و
رهوشتهکانیشی دابین ده‌کردو له گه‌مه پێکردن ده‌یپاراست.
گرینگیی سیسته‌می کۆماری(جێمهووریی)
قسه کردن ده‌رباره‌ی
دێمۆکڕاسی، رامان ده‌کێشێ بۆ ئه‌وه که باسی سیسته‌می کۆماریش بکه‌ین؛ نیزامی
کۆماری ته‌نیا سیستهمێکهو بۆچوونێکی فه‌لسه‌فی نیه یان بۆچوونێک نیه بۆ
بوونه‌وه‌ر، ژیان‌و مرۆڤ؛ به‌ڵکوو ده‌ره‌نجامی کۆی فیکری سیاسیی‌و ئه‌زموونی
سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌یه که له گه‌ڕان به شوێن سیسته‌مگه‌لی کاریگه‌ر
که باشترین ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌ن، وه پێش ئێمه
که‌وتن.
سیسته‌می کۆماری ته‌نیا چوارچێوه‌یه‌که بۆ رێخستنو ناچێته ناو ناخی
ئه‌و بیرۆکانه‌ی ئه‌م نیزامه له سه‌ریان دامه‌زراوه، هه‌ر بۆیه سرووشتیه که
ئیمه له‌م نیزامانه که به‌رهه‌می مێژووی مرۆڤایه‌تین‌و ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه که
هه‌ن، ده‌یان ناسین، که‌ڵک وه‌ربگرین. ئیسلام داوامان لێده‌کا له مێژوو
به‌هره‌مه‌ند بین؛ گه‌رچی ئیسلام خۆی سیسته‌مێکی تایبهتو دیاریکراوی بۆ
حوکومهتو ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و به دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانانی ئیسلامی
واته قورئان‌و سوننه‌ت به‌دیار دهکهوێو داوا ده‌کا که حوکومه‌تی ئیسلامی
ئیسلام پیاده بکا؛ به‌ڵام فۆڕمی سیسته‌می دیاری نه‌کردوه؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
که موسوڵمانه‌کانی سه‌رده‌می یه‌که‌می ئیسلام زۆر خۆیان به سه‌ربه‌ست دهزانیو
به شوێن ئه‌و فۆرمه رێخستنانه دا ده‌گه‌ڕان که پێشتر به ئه‌زموون وه‌دس
کهوتبوونو له‌و رێخستنو تهنزیماتهی که پێش له ئیسلام و له سه‌ر ده‌ستی
ژیاره‌کانی دیکه دوڵه‌تی دیکه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرا بوون‌و وه‌ده‌ست هاتبوون
که‌ڵکیان وهرگرتو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان دامه‌زراند.
ئه‌و راستیه وامان
لێده‌کا که له سیسته‌می کۆماری وه‌کوو پێویستێکی که به‌رهه‌می ئه‌زموونی ئه‌و
گه‌لانه‌ی که له بواری بیر‌و ڕێکخستنی سیاسی‌دا وه‌پێش ئێمه که‌وتوون؛ که‌ڵک
وه‌ربگرین. نه ته‌نیا له‌م ئه‌زموونانه له‌م بواره‌دا که‌ڵک وه‌ربگرین به‌ڵکوو بۆ
په‌ره‌پێدانی سیسته‌می کۆماری تێکۆشینو توخمی دیکه‌شی لێ زیاد که‌ین هه‌ر وه‌کوو
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانیتریش لێیان زیاد کرد، تا به‌و شێوه‌یه‌ی که ئێستا زاڵه،
بگاته ده‌ستی ئێمه.
و کاتێک موسوڵمانان تێده‌کۆشن سیسته‌مێکی ئیسلامی
دامه‌زرێنن فۆڕمێکی پراتیکو کاریگه‌ر بۆ ئه‌م سیسته‌مه ده‌خوازن، و کاتێک بخوازن
سیسته‌مێکی نوێ دابهێنن، له ڕاستیدا ده‌که‌ونه گرفتی " ئه‌زموون" و " هه‌ڵه" و
له ئاکامدا ناتوانن له ئهزموونگهلیتری مرۆڤه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن.
له قۆناغی
حکومه‌تی ڕاشیدهدا ڕێبازی ئیسلامی بۆ حوکوموتو ده‌سه‌ڵات ته‌واو بوو، ئه‌و
ڕێبازه‌ی که دادپهروهریو ئازادیه‌کانی به‌رهه‌م دێنا، ئیراده و ئیختیاری بۆ
مرۆڤه‌کان له ئیسلامدا مسۆگه‌ر ده‌کرد، چوونکه له ئیسلامدا " ده‌سه‌ڵاتی مافی
یه‌زدانی(الحق الإلهی) بوونی نیه، ئیسلام ده‌ڵێ مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که
ههڵدبژێرێ و ئه‌م ئیراده‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌م بۆ ئه‌وانه‌و هه‌م بۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانیشه که له‌به‌ر چاوی بگرن. وا ئه‌زانم ئه‌گه‌ر بهاتا و قۆناغی
حکومه‌تی راشیده درێژه‌ی هه‌با، هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، مرۆڤایه‌تی
چه‌نده‌ها سه‌ده به‌ر له ڕێنسانس به دێمۆکڕاسیو مافگه‌لی په‌یوه‌ستی -که ئێستا
به‌رهه‌مهێنانی بۆته هۆی شانازی بۆ خۆرئاوایه‌کان- ده‌گه‌یشت.
به‌ڵام مخابن
ئیستبداد‌و سه‌ره‌ڕۆیی وای کرد، موسوڵمانان ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌یان نه‌بێ که ئه‌م
داهێنانه مه‌زنانه له‌سه‌ر ده‌ستی وان بێته دیو ببنه هۆی په‌ره‌سه‌ندن‌و
مسۆگه‌ربوونی ئازادیه‌کان له جیهانداو کێشه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا
ڕێبه‌ری بکه‌ن. ئه‌وان ده‌یانتوانی سیسته‌می دێمۆکڕاسی له نێو بنه‌ماو ڕێساکانی
که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دایمه‌زراندوه و ده‌قی ئیسلامی داکۆکی له‌سه‌ر ده‌کا
بدۆزنه‌وه.
ئیسلام‌و تاکرهویو ئیستبداد دژبه‌ری یهکنو ئیسلام بۆ
ئازادکردنی مرۆڤ ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. خه‌ڵک بۆیه وه‌شوێن پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
ده‌که‌وتن چوونکه پێیان وا بوو که به‌ڕێزیان ئازادکه‌ری خه‌ڵکه‌و هه‌ر بۆیه‌ش
نه‌یارانی تانه‌یان لێده‌دا که کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بێده‌ره‌تان، هه‌ژارو پێپه‌تی- که
له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌عده‌ی ئازادیه‌کی که نه‌یانبوو پێیان درا بوو-
وه‌شوێنی که‌وتبوون. ئه‌و هه‌ژارانه له هه‌موو که‌س باشتر پێکهاته‌ی جه‌وهه‌ری
ئه‌م عه‌قیده‌و باوه‌ڕه که هه‌مان ئازادی بۆ مرۆڤ بوو، دهناسیو لێی
تێیده‌گه‌یشتن. باشه چۆن ده‌کرێ ئه‌م ئازادکردنه به هاتنه سه‌رکاری
حوکومهتگهلی تاکڕه‌وو سه‌ره‌ڕۆ به ناوی ئیسلام بێته ئاراوه؟ و چۆن ده‌کرێ
حوکومهتگهلێکی ئه‌وتۆ بێنه سه‌ر کار که به ناوی ئیسلامه‌وه، ئازادی بۆ خه‌ڵک
به‌دیاری بێنن؟
بێگوومان هه‌ڵوێستی ئیسلام سه‌باره‌ت به ئیستبداد هه‌مان ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌یه که به‌رامبه‌ر به " کوفر" و " لادان له ڕێگه‌ی خوا"هه‌یه‌تی؛ هه‌ر
بۆیه پێویسته که بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئیسلامی ره‌سه‌ن ئازاد
بکرێ‌و بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که ئه‌و بوواره بۆ مرۆڤی موسوڵمان بڕه‌خسێنێ که له گشت
لێهاتووییو توواناکانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی خوا بۆی دیاری کردوه که له
هه‌مان کاتدا ڕێبازێکی ئینسانیشه بگا، بگۆڕدرێ.
ڕێساکانی ئازادیی له سیسته‌می شۆڕا دا
ئیسلام بۆ هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی ملکهچینو ئهرکو واجیباتو شته قهدهغهکراوانو ئه‌ده‌بی گشتی
که له ئیسلامدا هه‌ن، جێبه‌جێ دهکهنو هه‌ر که‌س ئایینی ئیسلامی وه‌کوو ئایین
به ئیراده و ویستی خۆی هه‌ڵبژاردبێ نه‌ک به لاساییکردنه‌وه، گه‌وره‌ترین
گه‌ره‌نتیه بۆ ئازادی ئیراده‌ی ئینسان‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه
هه‌موو زه‌مانه‌تێکی له‌پێناو دابینکردنی ئازادیه‌کانی بۆ مسۆگه‌ر ده‌کا. چوونکه
ئازادی به‌ر له ئیسلامه. و هه‌ر به ئازادیه که ئێمه ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرین.
هه‌ر بۆیه‌شه ئیسلام ئه‌م گشته زه‌مانه‌ته‌ی داناوه تا ئه‌م ئازادیه بپارێزرێ‌و
له ئیسلامدا هیچ شتێک که له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئازادی دژایه‌تی هه‌بێ، بوونی نییه.
هه‌ڵبه‌ت ئام ئازادیه به مانای ئازادی ره‌ها له ژیاندا نییه‌و ده‌بێ له نێوان
کۆنتڕۆڵی چوارچێوه‌و سنووری ئه‌م ئازادیه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێساکانی(مانای
ئیستبداد) و کۆنتڕۆڵی چوارچێوه‌و حهدومهرزی ئازادی له ناوخۆی
بنه‌ماکانی(ئه‌وه‌ش هه‌مان رێخستنی ئازادیه) و هه‌ر سیسته‌مێک که به هۆی ناچاری
مێکانیزمگهلێکی بۆ رێخستنو ته‌نزیمی ئازادی هه‌یه، بکه‌ین
ئیسلام ئازادی له
ده‌ره‌وی بنه‌ماکانی ئازادی کۆنتڕۆڵ ده‌کا، بۆ وێنه ئیسلام ئازادی په‌یڕه‌وانی خۆی
له هه‌مبه‌ر قومار کردن‌و خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق کۆنتڕۆڵ ده‌کاو قه‌ده‌غه‌ی ده‌کاو
سزای بکه‌ره‌که‌ی ده‌دا، ئایا له‌وه دا ئازادی ئینسان به‌ربه‌ست
ده‌کرێ؟
لێره‌دا ئه‌و سزایه هه‌مان به‌رگری کردن له ئازادی ئه‌و مرۆڤه‌یه که
به ئازادی ملکه‌چی ئیسلام بووه‌و پێویسته پابه‌ندی ئه‌حکامه‌کانی بێ‌و بێتوو
دژایه‌تی حوکمه‌کانی بکا وه‌کوو ئه‌وه‌یه که دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودی ملکه‌چی بۆ
ئیسلام کردبێ، ئه‌و شته حهرامکراوانهی ئیسلام له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی خۆی به
واجیبی داناون هه‌مان کۆنتڕۆڵی ئازادی له ناوه‌وه‌ی بنه‌ماکانی خۆیهتیو له
ده‌ره‌وه‌وه نییه‌و ئه‌وه‌ش خاڵێکی زۆر گرینگه.
به‌و مانایه ئیسلام‌و هه‌موو
ئه‌حکامه‌کانی گه‌ره‌نتی ئازادی مرۆڤن؛ ئیسلام له موسوڵمان داوا ده‌کا که
ده‌سه‌ڵاتێکی دادپهروهرو سیسته‌مێک که دادپه‌روه‌ری له ناو خه‌ڵک دا په‌ره
پێده‌دا هه‌لبژێرێ، و کۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانیش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که
پێیوایه که لانی زۆری دادپه‌روه‌ری که ئامانجی سیسته‌می سیاسییه، سه‌ربه‌سته‌و
وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه هه‌ڵگری گشت شته بگۆڕه‌کانی مێژووییه. گه‌ل ئازاده له
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که ده‌یخوازێ، به بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامی خۆی
له‌به‌رچاو بگرێ.
پێویستی ئێمه به نیزامی دێمۆکڕاسی
پێویستی ئێمه به ئیسلام
هیچ سنوورێک ناناسێ؛ به‌ڵام یه‌کێک له گرنگترین پێداویستیه‌کانی ئێمه، پێویستی
به سیسته‌می شۆڕا یان دیمۆکڕاسیه، ئه‌م ره‌وته ئیسلامیانه‌ی ئه‌مڕۆ له
به‌رانبه‌ر سیسته‌مگه‌لی سهرهڕۆو دیکتاتۆڕ دا راوه‌ستاون، ئه‌شێ له‌سه‌ر
ئازادی‌و پاواننهکردنی ده‌سه‌ڵات وه‌کوو دوو مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له نیزامی
ئیسلامیی دانه، داکۆکی بکه‌ن.
به‌ڵێ جاری وایه داکۆکی له‌سه‌ر ته‌تبیقی
پڕاتیکی شه‌ریعه‌تی خوایی ده‌کرێ که مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه‌و ئێمه له
قۆناغی دواکه‌وتوویی بۆ قۆناغی پێشکه‌وتن ده‌گوازێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نیا
کافی نییه، کافی نییه که سیسته‌م ئیسلامی بێ تا پێشکهوتنو شکۆفاییو
سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێ، بۆ ئه‌وه‌ی نیزام وه‌دی بێ ده‌بێ ئیسلامی بێ‌و ئه‌شێ دان
به ڕوابوون(مشروعیت)ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک دا بێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ هه‌ر
چه‌شنه گۆڕانکاریه‌ک که له ده‌سه‌ڵاتێکی که دواکه‌وتوویی بۆ ئێمه به‌دیاری
هێناوه، ده‌کرێ، له‌سه‌ر ئه‌و بیره سازبدرێ که ئه‌وه خه‌ڵکن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
به‌رهه‌م دێنن‌و ههڵیدهبژێرنو خه‌ڵک سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌وه‌ش به ته‌نیا به‌س نییه‌و ده‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به
شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک یا شۆڕایی ئاڵوگۆڕیی پێ‌بکرێ؛ له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌م قسه‌یه
مانای نیه که باسی سیسته‌مێکی ئیسلامی بکه‌ین که گه‌ره‌نتی راسته‌قینه بۆ
ئازادی تێدا نه‌بێ. له ئاکامدا ره‌وته ئیسلایهکان ناتوانن توخمێکی نه‌جاتده‌ر بن
ئه‌و کاته‌ی جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی لێی لادرا.
جێبه‌جێکردنی
شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی خۆی له خۆیدا گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ به‌رگری له لادان به‌دی ناهێنێ
له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ره‌ڕۆ بڵێ:
شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌یه که من تێگه‌یشتووم و جێبه‌جێی ده‌که‌م، باشه ئه‌دی
زه‌مانه‌تی دژی ئیستبداد کامه‌یه؟ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یه که مهرجعیهتو
سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵات هه‌مان خه‌ڵک بن؛ جا له‌به‌ر ئه‌و
راستییه، هیچ سیستمێک که له‌و دا زهمانهتگهلی راسته‌قینه بۆ ئاڵوگۆڕی
ده‌سه‌ڵات نه‌بێ شه‌رعیه‌تی نییه‌و نابێ که‌سێک جیا بکرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات له
ژێرچۆکی خۆیدا بهێڵێته‌وه.
لێره‌وه نابێ به‌رگری له دێمۆکڕاسی وه‌کوو
ئامرازێک که زه‌مینه‌و ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌دی دێنێ، بکرێ،
به‌ڵکوو ئه‌شێ دیفاعی لێ بکرێ‌و به خاتری ئه‌وه که بنه‌مایه‌کی قووڵ‌و ڕیشهییو
بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ر له ئه‌وه که ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌م دێنێ
یان نا ئاگاداری‌و حیمایه‌تی لێبکرێ.
ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ڵێ من هه‌نۆکه له
دێمۆکڕاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرم تا ئه‌و کاته‌ی که زۆرترین پارلمانتاری سه‌ر به
لایه‌نه‌که‌ی من ده‌ره‌تانی چوونی پارلمانیان دهبێو پاشان ده‌سه‌ڵاتی ته‌سلیمی من
دهکرێو دوایه‌ش چیمان پێخۆش بوو دهکهینو بزانین چ ده‌که‌ین! ئه‌و بیره
خه‌یانه‌ت به ئه‌مانه‌ته‌و له ئیسلامیش دا یه‌کێکه له تاوانه هه‌ره
گه‌وره‌کان، له بیر‌و به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا دێمۆکڕاسی بنه‌مایه‌کی سهرهکیو
جه‌وهه‌ریه، باوه‌ڕێکی قایممان به‌و راستیه هه‌یه که ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئاڵۆگۆڕی
تێدا بکرێ‌و نابێ له ده‌ستی که‌س دا ئیحتکار بکرێ‌و خالێکی گرینگی دیکه ئه‌وه‌یه
که له‌وه تێبگه‌یین که ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا بابه‌تێکی پیرۆز نییه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینسانییه.
شه‌ریعه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی خوایی پیرۆزه‌و
پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ی موسوڵمان که جێبه‌جێی بکه‌ین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات شتێکی
مرۆیییه که مرۆڤ بۆخۆی ههڵیدهبژێرێو دیاری ده‌کاو دهیگۆڕێو له ئاکامدا
شه‌رعیه‌تی هه‌ر سیسته‌مێک هه‌مان هه‌ڵبژاردنێتی به ده‌ستی خه‌ڵک نه‌ک ناوه‌ڕۆکی
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵگرێتی؛ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک هه‌ڵیانبژارد، ئه‌وه سیسته‌مێکی رهواو
شه‌رعیه‌و ئه‌گه‌رچی ئیسلامیه‌ته‌که‌ی ناته‌واویش بێ. ئه‌مما ئه‌و سیسته‌مه
سه‌ره‌ڕۆیه‌ی که هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نه‌بێ با به ناوی ئیسلامیشه‌وه حوکومه‌ت
بکا، هیچ چه‌شنه شه‌رعیه‌تێکی نییه.
مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌مینه
ناموسوڵمانانه‌ی که له شارستانیه‌تی ئیسلامیی دا ژیاون، به‌خته‌وه‌رترین
که‌مینه‌کان بوون؛ له‌به‌ر ئه‌وه که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی باوه‌ڕی به‌و شته
هه‌یه‌و موسوڵمانانیش بۆ لای هان ده‌دا. چوونکه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خودی
بنه‌ماکانی ئیسلام، له پارێزگاریکردن له ئازادی ئیراده بۆ تاکو بۆ گرووپه‌کان،
هاوپهیوهندیه. ئیسلام پلۆرالیزم‌و تهعددودیهت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌کاندا له سه‌ر
ئاستی شهریعهتو ده‌زگاکانی حوکومه‌ت په‌ره پێده‌دا.
پێموایه ئێمه زۆر
هه‌وڵمان نه‌داوه له ئه‌حکامه‌کانی ئیسلامی که لێوان لێ‌ون له ڕێزگرتن‌و
لێبوردهیهکی که‌موێنه، له‌م بواره دا که‌ڵک وه‌رگرین. ئه‌گه‌ر ئێمه له
حوکمه‌کانی ئیسلامی که له‌ته‌ک مه‌سڵه‌حه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا
دێنه‌وه، زیاتر که‌ڵکمان وه‌ربگرتایه ده‌مانزانی‌و بۆمان ئاشکرا ده‌بوو که
ئیسلام ئه‌و کهشو هه‌وایه باشه پێکدێنێ که نه‌ته‌نیا پێکه‌وه ژیانێکی
هاوبه‌شی باشمان بۆ ده‌ره‌خسێنێ به‌ڵکوو به‌شداری که‌مینه ئایینیه‌کانیش له
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به‌دواوه ده‌بێ. له ئیسلام دا پانتایه‌کی گه‌وره
بۆ ئه‌م به‌شداریه که ته‌نیا له به‌جێهێنانی دروشمه‌کانی ئایینی‌یان کورت
ناکرێته‌وه به‌ڵکوو ده‌گاته ئه‌و جێگه‌یه‌ی که به‌شداریان له ده‌سه‌ڵاتیش دا
هه‌بێ.
ئۆپۆزیسیۆن له سایه‌ی سیسته‌می دێمۆکڕاسی ئیسلامی
ئێستا
ده‌کرێ باسی ئه‌و بابه‌ته بکهینو بێنینه به‌رچاومان حاڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی له
ژێر سێبه‌ری ئیسلامی دا که هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکه‌و سیسته‌مێکی مه‌شرووعه. ده‌بێ
ره‌وته ره‌نگاو ره‌نگه‌کانی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا، به دژی ده‌سه‌ڵات
ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن ببینن‌و ده‌بێ پڕۆژه‌ی فیکریان بۆ گۆڕانکاری‌و هه‌روه‌ها بۆ
تێگه‌یشتنی ئیسلام بیری خۆی هه‌بێ؛ ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی خۆی هه‌بێ له دامه‌زرانی
سیسته‌مێکی سکۆلار، به بێ ئه‌وه‌ی که به که‌ره‌سه‌کانی ئازادی شوێنی له‌سه‌ر
دابنرێ، به‌ڵکوو پێویسته ئازادیی بۆ دابین بکرێ‌و نابێ ئه‌و ئازادیه‌ش هیچ چه‌شنه
مه‌ترسیه‌کی له‌سه‌ر بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی که ئیسلام به ئامرازی ههڤپهیڤینو
قه‌ناعه‌تپێهێنان ده‌ره‌تانی داوه. ئیسلام باوه‌ڕه‌کانی خۆی به زۆر‌و به تۆبزیی
به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنێ، به‌ڵکوو داوایان لێده‌کا پاش ئهرگۆمێنتو قه‌ناعه‌ت
پیاکردن پێی، باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ. ئیسلام ئیجازه نادا حیزبێک بۆ ئیلحادو بێدینی
تێکۆشانی هه‌بێ؛ چوونکه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیه نه‌زه‌ریه که ده‌ڵێ:
"هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه به‌رهه‌می ئازادی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه"ناته‌بایه. له‌به‌ر ئه‌و راستیه، مافی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه که پێش
به‌و جۆره ئازادیه بگرێ‌و سنوورداری کاو رێساگه‌لێکی بۆ دابنێ. ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه که ره‌وتێک هه‌بێ که بۆچوونه‌کانی له‌گه‌ڵ سیسته‌م یان نیزامی حوکومه‌تی
ئیسلامی هه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌وتێک بێ‌و به پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی
کۆمه‌ڵگه بانگه‌شه بکا، مافی سرووشتی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه که له‌گه‌ڵ بوونی
ره‌وتێکی ئاوا دژایه‌تی بکا؛ له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌م ره‌وته ده‌سترێژی بۆ
ئازادی‌و عه‌قیده‌ی کۆمه‌ڵگا له بنه‌ڕه‌تدا ده‌کا.
به‌و مانایه هیچ سنوورێک
بۆ ئازادی له ئیسلامدا نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه که له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئازادی‌و
پێشه‌کیه‌کانی ئازادی دژایه‌تی هه‌بێ.
ئه‌وانه ئه‌و سنووره‌ی که ئیسلام بۆ
ئازادی داناوه، یانی ئه‌و هه‌رێمه وه‌رگیراوه‌ی که له سه‌رچاوه‌ی ئازادی
وه‌ده‌س که‌وتووه که ئازادیش دهپارێزنو راستبوونه‌وه‌ی حیزبێک که بانگه‌شه‌ی
ئیلحادو بێدینی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا ده‌کا مه‌سه‌له‌یه‌که له
بنه‌ڕه‌تدا له ده‌ره‌وی بازنه‌ی ئازادیه، چوونکه کۆمه‌لگای ئازاده له‌وه که
بنیاتی یاسادانان‌و سیاسی به پێی عه‌قیده‌و باوه‌ڕی خۆی دابڕێژێ‌و له ئاکامدا
ناتوانێ ئیزن به‌و که‌سانه بدا که له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاته شه‌رعیه شه‌ڕ ده‌که‌ن.
به‌و مانایه ئازادی ره‌هایه، مه‌گه‌ر کار بگاته جێگایه‌ک که ده‌ره‌نجامه‌کانی
ئه‌م ئازادیه له‌به‌ین بچێ.
مرۆڤ ئازاده له‌وه که ئیماندار بێ یان مولحید‌و
بێباوه‌ڕ بێ، ئیسلام ئازادی باوه‌ڕداربوون یان مولحید بوونی له‌که‌س نهستاندوه،
ئه‌وه‌ی ئیسلام مه‌نعی ده‌کا بانگه‌شه کردن بۆ ئیلحادو بێدینیه نه ئه‌وه که
تۆ بۆت نیه مولحید بی؛ له‌به‌ر ئه‌وه که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له سزای مولحید
ناپێچێته‌وه به‌ڵکوو له سزای ئه‌و که‌سانه ده‌پێچێته‌وه که ئیلحادی خۆیان
ئاشکرا دهکهنو بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن. ئیسلام ئه‌و بانگه‌شه‌یه سزا ده‌دا؛
چوونکه ئه‌م بانگێشتنه، ته‌جاوزو په‌لاماره بۆ کۆمه‌ڵگه به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه مولحید سزا نادرێ.
جێبه‌جێ کردنێکی هاوچه‌رخانه‌ی دێمۆکڕاسی
لێره‌دا قسه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به دێمۆکڕاسیو جێبه‌جێ کردنی له سه‌رده‌می ئێستا دا دێته گۆڕێ،
ئه‌ویش، ئه‌وه‌یه که به تێکه‌ڵاوبوونی کاروباری ئابووری له‌گه‌ڵ ئیش‌و کاری
سیاسی که به‌و کۆمپانیا چهندنهتهوه نێوده‌وڵه‌تیانه که سه‌رمایه‌یان له
دهخڵو خه‌رجی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانیش زیاتره، ده‌رده‌که‌وێ. لێکۆڵینه‌وه‌کان
له زۆربه‌ی کاتدا، هه‌واڵی گهندهڵیو ئابرووچوونی ماڵی حیزبی‌و سیاسی که له
دێمۆکڕاسی رۆژئاوامان پێدهگهنن که ئه‌مه‌ش رامان ده‌کێشێ بۆ پرسیارکردن له
هۆکاره‌کان و په‌یوه‌ندی غایب بوونی بایه‌خه ئه‌خلاقیه‌کان له سه‌ر دێمۆکڕاسی
دا.
له کتێبی«بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تی» رۆسۆ – که وه‌کوو فاکتێکی زانستی به زۆر
شایه‌د ده‌گیرێ- ده‌بینین که نوێنه‌ری راسته‌وخۆی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێ
له‌گه‌ڵ راهێنانو په‌روه‌رده‌یه‌کی فه‌ردی بۆ نوێنه‌ر بێ که پانتایه‌کی فراوانی
له نووسینه‌کانی دا بۆ دارشتووه، ببێ؛ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که گه‌شه‌ی فیکری له
رۆژئاوا به ته‌سلیمی یه‌کجاره‌کی، ره‌وشی سکۆلاریزمی ماتریالی به شێوه‌یه‌کی
دڕندانه بوو، گشتی له‌بار چوو.
هه‌موومان ده‌زانین که هه‌ڵبژاردن ته‌نیا
ئامرازی گرنگیی ئیجرایی له پرۆسه‌ی دێمۆکڕاسی بۆ ده‌ربڕینی ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌و
هه‌ر که‌س که وه‌ک تاک له ناو حیزبێک دا سازمان نه‌درابێ، خۆی به ته‌نیا ناتوانێ
ئه‌و گشته خه‌رجه‌ی بۆ پروپاگه‌نده‌ی ئینتخاباتی به‌تایبه‌ت پاش باوبوونی
ده‌زگاکانی راگهیاندنو کاریگه‌رێکی ترسێنه‌ریان له‌سه‌ر بیری خه‌ڵکی ئاسایی که
له پێوه‌رگه‌لی زانستی بۆ هه‌ڵبژاردن ناناسن، بکێشی.
دیاره خودی حیزبه‌کانیش
ناتوانن پاره‌و خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین بکه‌ن، هه‌موو مافی ئهندامهتیو
خێر‌و خێرات به ته‌نیا به‌شی پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌ک پاڵێوراویش ناکا. دیاره هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌کی ماڵی سه‌خیتر جگه له‌و کۆمپانیا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ماددیه
روولهزۆرانه، نیه. بناغه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی به‌یه‌که‌وه گرێدانی
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له ناوه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
ماددی ئه‌م کۆمپانیانه که سامان‌و پاره‌ی خۆیان بۆ شوێن دانان له‌سه‌ر "بڕیار"
که ده‌سه‌ڵاتێک به هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و به ده‌نگی خه‌ڵک هاتۆته سه‌ر کورسی!
به‌دی دێ.
شێوه‌گه‌لی گه‌نده‌ڵی ماڵی و مه‌ترسیه‌کانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دێمۆکڕاسی
له رێگای ئیشکالیه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری حیزبهکانو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه
له ماوه‌ی رابردوودا جێگای دڵهڕاوکێو مه‌ترسییه، ئه‌وه‌ی راگهینه گشتیه‌کان
باسی لێوه‌ده‌که‌ن زۆر که‌متر له‌وه‌یه که هه‌یه‌و ئه‌وان له دهرخستنو
بڵاوکرنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیله ئاستێکی به‌رزتر دا
له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
هه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه له ئاستێکی خوارتر دا ده‌گاته
شارهداریو ئه‌نجوومه‌نه هه‌رێمیه‌کان له دێهاتو شاره‌کان دا. حیزبه
سیاسیه‌کانی خۆرئاوا له قه‌ڵایه‌کی ئیدیئاڵ بۆ جێبه‌جێ کردنی دێمۆکڕاسی به
نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نوێنه‌رایه‌تی کۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
گۆڕاون‌و جیهانگیری به چه‌ند قات تووانیوێتی قه‌باره‌ی دیارده‌که زلتر کاته‌وه‌و
کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان ده‌توانن به هاسانی زه‌خت بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان،
حیزبهکانو ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ره‌شۆکی (به هه‌ڕه‌شه لێکردنی ئاشکرا به
گواستنه‌وه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنانیان له وڵاتی سه‌ره‌کی بۆ وڵاتانی‌تر که
ماڵیاتێکی زیاتریش به‌و ولاتانه ده‌ده‌ن!)
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی که هه‌موو
ژیانی دێمۆکڕاتیکی - تا ئه‌و پله‌یه که وێده‌چێ، دێمۆکڕاسی، زیاتر نوێنه‌ری
حوکم‌و فه‌رمانی کۆمپانیاو هیزه ئابووریه‌کان بۆ گه‌له تا حوکمی خودی گه‌ڵ
به‌سه‌ر خۆیدا بێ، - له واقیعی خۆرئاوایی دا خراپترین شێوه‌ی دێمۆکڕاسی لێ
به‌رهه‌م هاتووه که ئه‌وه‌ش به زاڵ کردنی مه‌سڵه‌حه‌تی ماددی له ڕێگه‌ی
کاریگه‌ری ترسێنه‌ری سامان‌و تووانایی خاوه‌نه‌که‌ی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ بۆ
گه‌یشتن به‌و شته‌ی که بۆخۆی ده‌یهه‌وێ له سه‌ر حسێبی کۆمه‌ڵگه پێبگا. له
لایه‌کیتره‌وه کاریگه‌ری یاساکان‌و یاسادانانه‌کان چه‌ند قات بۆته‌وه، به‌ڵکوو
وزه‌ی سامان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌رکردنی قانوون‌و یاساکان‌و تهعدیلیان
به‌و پێیه که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و کۆمپانیا زلانه بێته‌وه، هه‌یه. و
ئه‌و شتانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی‌و سرووشتی له ڕێگه‌ی حیزبه سیاسیهکانو
خێرخوازیه ماڵیه سهخاوهتمهندهکانهوه، ڕووی ده‌دا هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه،
ئاو ده‌خۆنه‌وه.
به حوکمی سرووشتی ئینسانی هه‌ر ئامیڕ یان مێکانیزمێک
ده‌توانێ به باش یان به خراپ ده‌کار بکرێ، گرفتی دێمۆکڕاسی ته‌نیا هه‌ر
له‌وه‌نده دا ناشاردرێته‌وه به‌ڵکوو له نه‌بوونی ڕێساگه‌لی ئیجرایی‌و جێبه‌جێ
کردنێتی. ئێمه جیاوازی داده‌نێین له نێوان که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌هه‌نده
ئه‌رێنیه‌کانی دێمۆکراسی له‌گه‌ڵ کۆی بایه‌خه خۆرئاوایه‌کانی که تا راده‌یه‌کی
زۆر، مه‌حکوومی فه‌لسه‌فه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیهکاننو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی
مهترسیو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ خودی دێمۆکڕاسی، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌ک له
بایهخو ره‌وشتی هه‌ڵقووڵاو که به پله‌ی یه‌که‌م له ده‌رونی مرۆڤ هه‌ڵده‌قووڵێ،
له ئارادا نهبێو به واتایهکیتر هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه که له تێکه‌ڵ
کردنی ئیمان به خوا له ده‌رونی ئینسانی‌و ئه‌و هۆشیاریه ده‌رونیه هه‌میشه‌یه
که له ئیمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ -که ئێمه له ئیسلام دا به ته‌قواو له
خواترسانی ده‌ناسین، به‌رهه‌م دێ- نه‌بێ، جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی دێمۆکڕاسی له
هه‌ڵبژاردن، پلۆڕالیزم، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای داد‌و
سه‌روه‌ری یاسا هیچ نرخێکیان نابێ.