خوالێخۆشبوو کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده
ئاماژه: ئه‌م باسه له کاسیتی یه‌که‌می ژماره259 له نه‌واره‌کانی خوالێخۆشبوو کاکه ئه‌حمه‌د وه‌رگیراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌لئان موسوڵمانێک که له‌و «أئمة الهدی» بێ، له‌و "مهدیون"ـه بێ که تا قیامه‌ت هه‌ر ئه‌بن‌و -خوا زیاتریان کات‌و هیدایه‌تیان زیاتر کات‌و ئیخلاسیان زۆرتر کات‌و جا تۆفیقی خزمه‌تیان پێ بدا- که هه‌ر ئه‌بن هه‌میشه، نه هه‌ر له‌به‌ر حه‌دیس له قورئانیش هه‌ر حاڵیمان ئه‌بێ، خوا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ هه‌میشه‌ی به‌شه‌ر ناردوه، به‌شه‌ر ئه‌گه‌ر به ده‌لیل‌و عیلله‌تی جۆر جۆر دوور ئه‌بێته‌وه لێی‌و بێگانه ئه‌بێته‌وه خوا، یه‌که‌یه‌که‌یه‌ک ئه‌نێرێ نه‌ک سه‌د ده‌رسه‌د وه‌ک خوودی پێغه‌مبه‌ر- صلوات الله وسلامه علیه و آله- لێی بزانن، هه‌ر که‌سێ میقدارێکی لێ بزانن بیڵێن بیڵێن بیڵێن تا زه‌مانێ ورده ورده ئه‌و که‌م که‌مانه، بگاته مه‌قسه‌د؛ مه‌سه‌له‌ی مهدیون ئه‌وه‌یه، سابقین بالخیرات؛ له ئایه‌ی قورئانا که به‌حس ئه‌فه‌رموێ، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه که ئه‌بنه ئوممه‌تی ئیسلام‌و قورئان ئه‌گاته لایان، سێ جۆرن: «ظالمین» هه‌ن‌و «مقتصدین» هه‌ن‌و «سابقین بالخیرات».
ئه‌و مهدیونه ئه‌و سابقین بالخیراتنه، هه‌ر ئه‌بن‌و -خوا زۆرتریشیان کا یاخوا هه‌میشه- یه‌کێ له‌و سابقینی بالخیراته یه‌کێ له‌و مهدییانه بیهه‌وێ له موجته‌معی خۆ‌یا که فه‌رز که موجته‌مه‌عێکی زۆر جاهیلیه، هیچێکی له ئیسلام وه‌رنه‌گیراوه سه‌دده‌رسه‌د جاهیلیه، هه‌مووی له عورف‌و قه‌وانینی عورفی‌و ئاداب‌و رسومی ناو خه‌ڵک، بێ‌ئینتباق له‌گه‌ڵ هیدایه‌تی خوا وه‌رگیراوه ئه‌وه ته‌واو جاهیلیه. یا له موجته‌معێکی جاهیلی-ئیسلامیا وه‌ک ئه‌و موجته‌مه‌عانه‌ی ئێمه، موسوڵمانانی ئه‌مڕۆ زۆرێک له ئاداب‌و رسوممان له فه‌رهه‌نگی خۆمان‌و له‌م لا و ئه‌و لا وه‌رگرتوه‌بێ ئه‌وه‌ی که بزانین ده‌خوێنێ له‌گه‌ڵ دینی خوا یا ناخوێنێ، سازگاره یا ناسازگاره؟ زۆرێکیشی له دین وه‌رمانگرتوه،ئه‌مما تێکه‌ڵ‌و پێکه‌ڵێکه نه دین راسته‌وه‌خۆو کامڵ‌و حیسابیوه‌و نه جاهیلیه‌تێکی ته‌واوو غه‌لیزو پیس.تێکه‌ڵه یا بیهه‌وێ له جامیعه‌یه‌کی ئیسلامی حوکومه‌تێکی ئیسلامی ئیداره بکا که جاهیلیه‌تی تێا نه‌بێ.ئه‌گه‌ر ته‌رتیبی ته‌دوین له قورئانا یانی کۆ کردنه‌وه‌و پێکه‌وه به‌و چه‌شنه بووایه که ورده ورده له رۆژی هاتنی" بسم الله الرحمن الرحیم إقرأ باسم ربک الذی خلق..." تا ئاخرین ئایه که هاتوه ئاو بووا، ئه‌و سابقین بالخیراته مه‌عمووله‌ن شوێن ئه‌وه ئه‌که‌وتن ئه‌مما خوا ئاگای لێیه وما یبدئ الباطل و ما یعید ئا ئه‌و باتیڵه خاسسه له‌و موجته‌مه‌عا بوو که ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ڕاشه‌کێنه هات‌و ڕای شکاند‌و زه‌نجیری جاهیلیه‌تی له کۆڵی خه‌ڵکه‌که‌ی خست له ملی خه‌لکه‌که کرده‌وه له ده‌ست‌و پێیان کرده‌وه شکڵێکی خاسس‌و ته‌ربیه‌تێکی خاسس‌و ئاداب‌و رسوومێکی خاسس‌و قه‌وام‌و مه‌وجوودیه‌تێکی خاسس‌و که قورئان ده‌فه‌رموێ تازه نابێته‌وه، هه‌زاران جۆر جاهلیه‌ت ئه‌بێته‌وه وه‌لی تازه ئه‌وه نابێته‌وه ئه ئه‌و ته‌رتیبی نزووله بۆ ئه‌و نه‌وعه جاهلیه‌ته خاسسه بوو که هه‌ر نابێته‌وه ئیتر. جاهلیه‌ت زۆر به شێوه‌ی جۆر جۆر، وه‌لێ ئه‌وه تازه ئیتر نابێته‌وه عه‌لیمی خالق خه‌به‌ری ئه‌وه‌ی داوه ئه‌وه ڕۆیی ڕۆی ته‌واو بوو ئیتر ئه‌مما هه‌میشه هه‌ر ئه‌بێ که لادان له دینی خوا زۆر یان که‌م.
جاهلیه‌تی کامڵ کامڵ یا تێكه‌ڵ. له‌به‌ر ئه‌وه که نه‌وعی جاهلیه‌ت فه‌رق ئه‌کا له‌و ده‌ره‌جاته جۆر جۆره که عه‌رزم کردی، هه‌ر سابقێك هه‌ڵئه‌ستێ ئه‌بێ به ئیجتیهادێکی زۆر باش به هه‌ر ئه‌ندازه‌ش که‌سی ده‌ست که‌وێ ته‌بادولی نه‌زه‌ر بکا له‌گه‌ڵی نه ئینکێ خوانه‌که‌رده به‌ڵه‌د ببێ وه‌لیکن هه‌وس، غه‌فڵه‌ت، هه‌ر شتێک مه‌یدانی نه‌دا که له به‌ڵه‌دی تر به‌هره وه‌رگرێ به ته‌ک‌و ته‌نها خۆی پێی خۆش بێ خۆی حه‌ره‌که‌تێک دروست کا، ره‌هبه‌ریه‌ک دروست کا بۆخۆی،مه‌وجوودیه‌تێک دروست کا بۆخۆی په‌نا به خوا به ناوی خزمه‌ت به دینی خوا‌و به‌نده‌گانی خودا کابرا بیهه‌وێ خۆی مه‌سائیل هه‌ر جۆرێ حاڵیی ئه‌بێ له حا‌ڵێکا ڕێگه‌ی ببێ باشتریش حاڵیی ببێ هه‌ر به پێی حاڵییبوونه‌که‌ی خۆی بڵێ به خه‌ڵک‌و نه‌تیجه‌ی کاری ببێته به به‌ڵا بۆخۆی به‌ر له هه‌موو که‌س له‌و دوواش خراپ کردن‌و شێوانی سیمای دین وسه‌رگه‌ردان کردنی به‌شه‌ر. له هه‌ر ئه‌ندازه ئیمکانی هه‌یه له زانایانی رۆژگار ئیستفاده بکات‌و ئیجتیهادی باش بکا، بزانێ موجته‌مه‌عه‌که‌ی خۆی چ نه‌وعه جاهلیه‌تێکه ئه‌بێ چ نه‌وع حه‌ره‌که‌تی تێدا بکا یا جاهلیه‌ت نیه مه‌سه‌له‌ن ئیسلامیه چ نه‌وعێ شرووع بکا به ئیجرای ئه‌حکامی ئیسلام؛ ئه‌لئان میسالی ساده‌ت عه‌رز ده‌که‌م: موجته‌معی ئێمه جاهیلی-ئیسلامیه کورده‌واری خۆمان، شارێک بسپێرن به تۆ، شتێکی زۆر ساده، به‌سیت‌ترین که موته‌ئه‌سیفانه غالبی زانایان پێیان وایه ئیسلام هه‌ره ئه‌وه‌یه له حا‌ڵێکا به‌سیت‌ترین‌و چکۆله‌ترین مه‌سائیلی ئیسلامه"ئه‌حکام" ئه‌وه که مه‌ربووته به فێقهـ ، زۆر ساده‌یه، خه‌ریکی ئه‌حکامی فێقهی ئیجرا بکه‌ی زۆر شت هه‌یه که له جامیعا چه‌نین قه‌رنه مه‌تروک بووه باو نه‌ماوه له کامیاننه‌وه ده‌س پێبکه‌ی؟ مه‌سه‌له‌ن: ئیجرای حودود بۆ ئه‌وانه که خراپه ئه‌که‌ن؟ ئیقامه‌ی قیست – ماددی‌و مه‌عنه‌وی- له به‌ینی ته‌واوی خه‌ڵکا؛ ئه‌مه ئه‌م په‌ڕی ئاخرین ده‌ره‌جه‌و مه‌تڵه‌بی ئیسلامه که له رۆژی ئه‌وه‌له‌وه ئه‌بێ هه‌ده‌ف بێ‌و به‌و نه‌هج‌و سیاقه بچیته‌وه به‌ره‌وه، ئه‌و کابرا وا ره‌هبه‌ری دینی ئه‌کا خه‌ریکه خه‌ڵک هیدایه‌ت بکا بۆ لای دین له به‌را به‌ر له هه‌ر که‌سێ ئه‌حه‌دێک هێشتا جووابی نه‌داوه‌ته‌وه نه‌هاتۆته به‌ینێ‌وه ئه‌بێ له خۆیه‌وه شڕووع بکا، یه‌ک زه‌رره خۆی له که‌سێکی تر بان‌تر نه‌گرێ نیسبه‌ت به حه‌ددی ئه‌قه‌ل جامیعه‌که‌ی خۆی له موته‌وه‌سیت زیاتر زینده‌گی نه‌کا له له‌حازی ماڵێوه له له‌حازی مه‌عنه‌وه‌ی‌وه خۆی بان‌تر نه‌زانێ، نه‌گرێ، حوقوقێ بۆخۆی قایل نه‌بێ له له‌حازی ماددیشه‌وه له حه‌ددی موته‌وه‌سیتی جامیعه‌که‌ی بان‌تر نه‌بێ تازه ئه‌وه‌ش بۆ ره‌هبه‌ریی که‌مه ئه‌بی خوارتر بێ له حه‌ددی موته‌وه‌سیت. ئه‌بێ له حه‌ددی ته‌به‌قاتی خواری جامیعه‌ی خۆ‌یا زینده‌گی بکا -قیست ئاوایه- له رۆژیی ئه‌وه‌ڵی قیامه‌وه ئه‌بێ تۆ شڕۆعی پێبکه‌ی له ته‌نها فه‌رده‌وه خۆتی تا له‌وه‌ودوا بتوانی ورده ورده ته‌زکیه‌ی خه‌ڵک بکه‌ی ته‌ربیه‌تی خه‌ڵک بکه‌ی به‌پێی ئه‌و هه‌ده‌ف‌و به‌رنامه‌و مه‌رامه هه‌ته تا له‌ودواش وه‌ختێ حوکومه‌تت دایر کرد بتوانی به جوانی ئیجرا بکه‌ی به پێی ئه‌ویش دووباره زه‌مان‌و مه‌کان مه‌علوومه له بڕێ زه‌مان‌و مه‌کانا ئیمکانات زۆره ره‌حه‌تتر پیاده ئه‌بێ وه‌ک فرسه‌ت‌و ئیمکاناتی ئێستا ئاماڵ‌و کامپیۆتێرو ئه‌م هه‌مووه وه‌سائیلی ئیرتیباتی‌و یه‌کجار زۆره له یه‌ک سه‌عاتا هه‌ڵئه‌ستی سه‌تها فرسه‌خ ڕێ ئه‌پێوی یتا زه‌مانێک هاووچوو موشکیل‌و به سه‌ختی ئه‌مجام ئه‌بێ مه‌علوومه فه‌رقی هه‌یه به هه‌ر حاڵ ئه‌ویش هه‌ر به پێی ئیمکاناتی زه‌مانی خۆی ئاخرین مه‌رحه‌له‌ی بتوانێ ئیقامه بکا ئه‌مما مه‌گه‌ر بڕینی ده‌ستی دز – به عینوانی میسال ده‌ڵێم- شه‌لاخدان له شه‌رابخۆر وایه هه‌ر له رۆژیی ئه‌وه‌ڵه‌وه شڕووع بووه؟ تۆ له تێم‌و موجته‌مه‌عی خۆت بزانی له چ زه‌مانێکا کامی به نیسبه‌تی خۆت و خه‌ڵک شڕووع بکه‌ی ئه‌وه‌ی که به نیسبه‌تی خۆت شڕۆعی که‌ی ئیقامه‌ی قیسته له له‌حازی ماددی‌و مه‌عنه‌وێوه. له‌و دوا ورده ورده عیبادات دێته به‌ره‌وه ده‌ی ده‌ی ده‌ی تا مه‌سه‌له‌ن ڕۆژوو دێته به‌ره‌وه تا شکلی خاسسی زه‌کات دێته به‌ره‌وه بۆ ته‌نزیمی ئیقتسادیی جا ئه‌وه‌ش باسێکه له جێی ترا ووتوومه دیسانه‌که موجته‌هید ئه‌بێ بزانێ ئه‌وانه وا له مه‌وریدی زه‌کاتا وێژراون ئه‌وانه ئوومووری حوکومه‌تین پێغه‌مبه‌ری ئیسلام-ص- موته‌ناسیبی ئیمکانات‌و مه‌وقعیه‌تی ئه‌و جامیعه ئه‌و حدوده‌ی ته‌عیین فه‌رمووه ئه‌گه‌ر نه نیساب ته‌نها ئه‌وه‌یه وا وێژراوه نه ئه‌موالی زه‌که‌وی ئه‌وانه‌یه وا وێژراون نه میقداری زه‌کات ئه‌وانه‌نه وێژراون ئه‌م سێ حه‌دده ته‌عیین کراوه ئووموری حوکومه‌تین هیچ کامێکی ته‌عیینی هه‌میشه‌یی نییه که به‌و "اطلاق و تعمیم"ه وا قورئان ئه‌فه‌رموێ و به‌و ته‌وجیهه‌وه که ئیقامه‌ی قیسته‌و ماڵ نه‌بێته شتێک که بگه‌ڕێ له ناو ده‌وڵه‌مه‌ندانا"کی لایکون دولة بین الأغنیاء منکم" وه خولاسه‌که‌ی ئیقامه‌ی قیست هه‌موو که‌س بگاته‌وه به‌ره‌وه حه‌ددی موته‌وه‌سیت ئه‌وه که له دونیای ئیمرۆژا پێی ئه‌ڵێن دوای ئامارگیری سه‌رانه‌ی هه‌ر فه‌ردێ له هه‌ر مه‌مله‌که‌تێکا ئه‌وه‌نده‌یه؛ بگاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ له له‌حازی حوقوقی مه‌عنه‌ویشه‌وه هه‌موو وه‌ک یه‌ک "إنا خلقناکم من ذکر و أنثی" ئه‌گه‌ر وا بێ کاکه گیان مه‌سه‌له‌ی مه‌خفیکاری‌و مه‌راحیلی به‌عدیش هیجره‌ت‌و ئه‌وانه عه‌ینه‌ن لام ناکا له هه‌ر زه‌مانێکاو بۆ هه‌ر موجته‌مه‌عێک وه‌ک ئه‌وه‌ڵ ئیجرا بکرێ چوونکه به‌قیه‌ی ئه‌حکامێکیش که خه‌یاڵی هه‌یه کابرا ئیجرای بکا خۆ نابێ هیدایات‌و ئیرشاداتێکیشکه خه‌یاڵی هه‌یه بیگه‌ێنێ به خه‌ڵک نابێ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ڵ بێ موته‌فاوته ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ من هه‌ره عه‌ینه‌ن وه‌ک نوسخه‌ی ئه‌وه‌ڵ ئیجرا بکه‌م بڵێم ئای مه‌ردم رۆژوو نیه زه‌کات نیه جارێ وه‌رن بسم الله الرحمن الرحیم إقرأ... جارێ وه‌رن بزانن لا إله إلا الله ئه‌وانه حاسڵه من چۆن ئه‌و ئه‌حکامه باتڵ که‌م بڵێم له ئه‌وه‌ڵه‌وه نه‌بووه؟! ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئاوا سه‌تحیانه موو به موو ئه‌و 23 ساڵه موباره‌که خوا به‌شه‌ریه‌ت له به‌ره‌که‌تی زۆرتر به‌رخوردار کا ئیجرا بکرێ ئه‌بێ ئه‌وانه‌ش وا موسوڵمانان واخه‌ریکن ئیجرای ئه‌که‌ن ته‌عتیل که‌م به عه‌قڵ ئینسان ئه‌زانێ نا لازم ناکا ئه‌و خێراته هه‌یه ئه‌و کاره باشانه هه‌یه ته‌عتیل ببێ بۆ ئه‌وه من له ئیبتداوه تێ هه‌ڵچمه‌وه پێموایه ئه‌وه‌نده که لێره ووتم به‌س بێ بۆ ئه‌وه که هه‌ر که‌سێک خه‌یاڵی هه‌یه هیدایه‌تی به‌نده‌گانی خوا به عۆهده بگرێ موته‌وججێهـ ببێ که موو به‌موو حه‌ره‌که‌ت کردن تیبقی ئه‌و شێوه‌ی 23ساڵه‌وه‌و هاتنی ئایاتی قورئانی‌و ته‌بیینی سوننه‌تی نه‌به‌وی لازم نیه.