نوسینى: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین
ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره كارانه له‌ناوه‌رۆك و جه‌وهه‌رى پرۆسه‌ى سیاسى هه‌ر ووڵاتێكهو به‌شێكه له میكانیزمى ئاڵ‌و گۆرى ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام لاى ئێمه به‌داخه‌وه به‌شێكه لهئاسهوارو ده‌ره‌نجام و ئیفرازهكانى رێككهوتنامهكانى پاش شه‌رى ناوخۆى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار و خاڵى نیه له گیر‌و گرفت و كێشه سه‌رئێشه سازه‌كانى نێوانیان و ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌ت ئه‌نجام نه‌درێ هاوڵاتى به‌شى شێرى مه‌ینه‌تى به‌رئه‌كه‌وێ..
به‌هه‌ر حاڵ به‌دوور له‌وه‌ى كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران و كێ ده‌بێته جێگره‌كه‌ى و كێ ده‌بێته سه‌رۆك په‌رله‌مان و كێ ده‌بێته جێگره‌كه‌ى، وه‌نه‌بێ ئێمه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێم و جهماوهرهكانمان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌كه چاوه‌رێى خوێندنه‌وه‌و پرس و را پێكردن بین له‌م جۆره شتانه‌دا .. چونكه وه‌ك ووتمان ئه‌مه به‌شێكه له‌درێژه‌و ئاسه‌وارى ئه‌و شه‌ره‌ى كهپرسى كه‌سیان تیانهكردووه به‌ڵام ناشكرێ له‌به‌ر گرنگى وێستگه‌كه و ناسكى قۆناغه‌كه بێ ووته بین :
* سه‌ره‌تا ئه‌م پۆستانه پۆستى ئیداره‌ى گشتى و خزمه‌تگوزارى و به‌رێوه بردنى كاروبارى دوودهزگاى حكومه‌تكردن و راپه‌راندن و یاسادانان و تهشریعن له هه‌رێمه‌كه‌دا و راسته‌وخۆ په‌یوندى به تاكهتاكهى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه..
راسته له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و وه‌ك ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردن ئه‌م پۆسته سه‌ره‌كیانه كه‌وتوه‌ته ئه‌م ده‌ست دووحزبه به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره لهدهستیاندایهو به‌ده‌رنین له‌دیدى جه‌ماوه‌رو له‌به‌ر چاوى خه‌ڵكدا كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه‌و ئه‌مرۆش نه‌بێ سبه‌ى تاكى هاوڵاتى هه‌ر قسه‌ى خۆى ده‌كا و وه‌ڵامى چۆنیه‌تى ئهدائو لێهاتنه‌كانیان له‌رێگه‌ى سندوقى هه‌ڵبژاردن ئه‌داته‌وه..
* بروا ناكه‌م كه‌سیش چاورێى ئه‌وه بكات كهبهخێرایى گۆرانكارى جه‌وهه‌رى له‌سستمى ژیانى سیاسى و ئیدارى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م ووڵاته‌دا روبداو به خێرایی دنیا ببێته شامى شه‌ریف و به‌و گالته‌یه كۆتایى بێت به ئاسه‌واره‌كانى شهرِى ناره‌واى ئایدۆلۆژیا‌و تاڵاوهكانى شه‌رى ناوخۆ و ململانێ نابهجێكانى ده‌سه‌ڵات و میكانیزمه سه‌قه‌ته‌كانى فره‌یى سیاسى و پێكه‌وه ژیانى جیاوازه‌كان و دروشمبازیهكهى دیموكراسى و ئازادى..
به‌ڵام ده‌رك كردنى نه‌خۆشیه‌كان سه‌ره‌تاى ره‌وینه‌وه‌ى ناخۆشیهكانهو هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ر، هیچ نه‌بێ هه‌موو لایه‌كمان ئه‌وه‌نده به‌جورئه‌ت بین كه له‌م حاڵه‌ته نارازى بین و بۆ چاره‌سه‌رى ریشه‌یى و تۆكمه بگه‌رێین ..
* ئه‌و پۆستانه لاى هه‌ر كه‌س بن پێویسته چه‌ند خاڵیك ره‌چاو بكرێت:
1/ ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و ئومێدى سهركهوتیان بۆ ده‌خوازین .
2/ كه‌س عه‌ساى سیحرى پێ نیه و چاره‌سه‌رى گرفته كه‌ڵه‌كه بوه‌كان و ئیداره‌ى قه‌یرانه‌كان ئاسان نیه به‌ڵام ده‌كرێ ساڵى نوێ و به‌رپرسیاریه‌تى نوێ به‌گیانى به‌ر پرسیاریه‌تى و به موئه‌سه‌سات كردنى كار و به‌شداركردنى زۆرترین ژماره‌ى كه‌سى شیاوى ته‌كنۆقرات و دوور خستنه‌وه‌ى نه‌فه‌سى حیزبى و ده‌سه‌ڵاتى حزبایه‌تى له‌دام و ده‌زگا كان و به‌رجه‌سته‌كردنى راسته‌قینه‌ى (حكومه‌ت موڵكى گه‌له‌و خزمهتكاریهتى نه‌ك ئاغاى گه‌ل و غه‌ریب له‌جه‌ماوه‌ر)
3/ له‌ماوه‌ى رابردوودا و لهكابینهكانى پێشوودا كارى باش كراوه و زۆر شتى تریش ماوه بكرێ .. ده‌بێ كابینه‌ى نوێ و سه‌رۆكه نوێ یه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێنهكهنهوهو ته‌واو كاربن و پرۆژه‌ى چاكسازى و پاكسازى ده‌زگاكان به‌وردى و به‌حیكمه‌ت و بهحهسم و جدییه‌ت ئه‌نجام بده‌ن ..
4/ ده‌بێ پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌یى ته‌واو بكرێ و ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته(ناوخۆ – دارایى – پێشمه‌رگه) به‌ته‌واوه‌تى یهكبخریتهوه و كۆتایى به‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته بهێنرێ..
5/ ده‌بێ بودجه‌ى حكومه‌ت به‌روونى بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و به‌شه‌فافیه‌ت و رونى كه‌ناڵه‌كانى خه‌رج كردنى باس بكرێ و كۆتایی به‌م ره‌وشه ناله‌بارو نه‌خۆشه بهێنرێ كه دوودڵى و دڵه‌راوكێ و گومانى دروست كردووه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا.. هه‌روه‌ك ده‌بێ بودجه‌ى پرۆژه‌كانى پارێزگاكان كه ئێسته جیاوازه و له‌به‌غداوه دابین ده‌كرێ روون بكرێته‌وه و له‌هه‌رێم دا لێ پێچانه‌وه‌و حه‌ق و حسابى ببێ وپرۆژهكانى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان تێكه‌ڵ نه‌كرێ و رونتر هاوڵاتى له‌مافه‌كانى خۆى ئاگاداربێته‌وه ..
6/ ده‌زگاى چاودێرى دارایى كارا‌و ئه‌كتیڤ بكرێ و ده‌زگاى نه‌زاهه له هه‌رێم دابنرێ و یه‌كێك بێت له‌ده‌زگا زیندووهكان.
7/ ده‌زگاكانى حكومه‌ت بهموئهسهساتى بكرێن و گۆرینى كه‌سه‌كان كارنه‌كاته سه‌ر ره‌وتى دام و ده‌زگاكان و پێگه‌ى حزبى ئه‌و كه‌سه له‌ناو دام ودهزگانى حكومه‌ت و په‌رله‌مان دا كارنه‌كاته سه‌ر ئه‌دائى ئه‌و كه‌سه چونكه حكومه‌ت موڵكى هه‌موو گه‌لى كوردستانه و نابێ ئه‌و پۆسته گشتییانه بۆ لایه‌نێك به‌كاربهێنرێت ..
8 / ده‌بێ بهخۆداچونهوهیهكى جدى ئه‌نجام بدرێ له رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ووڵاته زلهێزه بریاربهدهستهكان، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكرێنه‌وه له پێگه‌ى سیاسى و ئابورى هه‌رێم له‌میانه‌ى ئه‌م ناوچه ئاڵوزه‌دا.
9/ ده‌بێ په‌یوه‌ندى و شێوازى كاروبار بهدهزگایى بكرێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا و شه‌فافتر و حاسمانهتر په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر سستمى فیدراڵى و بهئیلتیزامى ته‌واو به‌ده‌ستورى هه‌میشه‌یى رێك بخرێت و دوربخرێته‌وه لهمیزاجى وه‌زیرێك یان به‌رپرسێك ..
10/ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندیان ئه‌مرۆ ته‌ندروست نیه و جه‌ماوه‌ر هه‌ست ده‌كات مافه‌كانى خوراوه و ده‌سه‌ڵات لێ ى ناپرسێته‌وه , ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات بێته ناو خه‌لك و قسه‌ى راسته‌وخۆ ببیستێ وپلانى چاره‌سه‌ر دابنێ، ده‌بێ دوو حزبى ده‌سه‌لاتدار ئه‌گه‌ر له سندو قى حیزبى خۆشیان بووه بوودجه‌یه‌كى باش له‌م ساڵه نوێیه‌دا ته‌رخان بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌م و كوریانه و ئاشتكرنهوهى جه‌ماوه‌ر و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كانى خزمه‌تگوزارى و بێ كارى و سوته‌مه‌نى و كاره‌با و گرانى شت و مه‌ك و هتد....
:- به‌ره‌چاوكردنى ئه‌م خاڵانه و چه‌نده‌ها شتى له‌م بابهتهدهتوانین بڵێین:له گۆرانكارى و ئاڵوگۆرى كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت دا هیچ گرفت دروست نابێ و بگره به‌سود ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێ و ره‌چاوى ئه‌و خاڵانه نه‌كرێ ئه‌وا كاره‌ساته‌و نائومێدى و ئاڵۆزى بارودۆخهكهبهردهوام ئه‌بێ..
پێشینان ووتویانه: چاكى مه‌كه باخراپ نه‌بێ ..
سامڕه‌ند
سه‌لامێکی برایانه!
داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی کوردی و جلوبه‌رگ و ئه‌خلاقی به‌رز و په‌سندکراوی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و شه‌ووڕۆژی له لایه‌ن که‌ناڵه‌کانی تلڤزیۆنهوه له ژێر هێرش و هجومی فه‌رهه‌نگی دان. په‌ره‌پێدانی ڕواڵه‌تی ڕووتی و پۆششی جڵفی هه‌نده‌ران که بۆ خه‌ڵکی خودی ئه‌و شوێنانه‌ش ڕه‌سه‌نایه‌تیی نیه، بۆته پیشه‌ی کاناڵه‌کانی تلڤزیۆنی کوردی. جلوبه‌رگی کوردی به شتێکی دواکه‌وتوو سه‌یر ده‌کرێ، که‌چی کلیپی بێتامی دیمه‌نی جڵف به پاره ده‌کڕدرێ. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه بایخه ئه‌خلاقییه به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵ وه‌ک ڕێز له دایک و باب و له به ساڵداچوو و زۆر بایخی کلتووریی دیکه ڕۆژانه له دووتوێ به‌رنامه‌کان دا پێشێل ده‌کرێ. سیمای ده‌زگای ڕاگه‌یێنه‌ر سیمایه‌کی بێگانه و دژ له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کورده‌وارییه.
دكتۆر ئاوات محمد ئه‌مین 
دیارده‌یه‌كی زاراوه‌ییه شانبه‌شانی گه‌وره بوونی پارته ئیسلامیه‌كان ته‌وژمی باسی ئه‌م زاراوه‌یه ڕوو له زیاد بوون بوو له نێو جیهاندا به‌گشتی، وه مه‌به‌ست پێی ئه‌و پارت ولایه‌ن وڕێكخراوانه بوو كه به‌رنامه وپرۆژهیهكی گۆڕانكاریی ڕیشه‌ییان پێیه بۆ كۆمه‌ڵگا سیاسی بێت یان مه‌ده‌نی، دواتر ئه‌م زاراوه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هات.
بۆ نمونه دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر له میدیكانهوه قسه‌ی زۆر له‌سه‌ركرا، وه ئه‌م قسه‌كردنه كێرڤه‌كه‌ی به‌ره‌و ژوور بوو دوای هه‌وڵه‌كانی جه‌نگ دژ به تیرۆر وئیرهاب، وه‌له‌ڕاستیدا ئه‌م هۆكارانه كرانه ده‌سكه‌لا بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئیسلام نه‌ك پارته ئیسلامیه‌كان، چونكه كاتێك باسی ئیسلام ده‌كه‌یت وه‌ك كۆتا ئاینی ئاسمانی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ باسكردنی پارتێكی ئیسلامی كه به‌جۆرێك بۆچوون كاری سیاسی یان مه‌ده‌نی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
بارام 
"ڕای من ڕاسته، به‌ڵام ده‌شێت هه‌ڵه بێت، ڕای ئه‌وانی دی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌شێت ڕاست بێ" ئیمامی شافیعی
ماوه‌یه‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ره کوردیه‌کاندا باس‌و خواسی نازانستی‌و ناشاره‌زایانه له‌سه‌ر کهسایهتیو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسرێن، وام به چاک زانی په‌یڕه‌وی نووسراوه‌که‌ی پێشوم به ناوی " دۆگمابوونو چه‌ند سه‌رنج!..." به پێی زانیاری خۆم، له‌م ووتاره دا نه‌ختێک باسی بزاڤی ئیسلامی له ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناوڕاست به گشتی‌و ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌تایبه‌تی بکه‌م، به‌م هیوایه که بتوانم خزمه‌تێک به ئێوه‌ی ئازیز‌و به ره‌وتی ئیسلاحخوازانهو مه‌ده‌نی فره‌جه‌مسه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری خۆمان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دا بکه‌م.
زیاتر له 150 ساڵ له هێرشیی ناپلئۆن بۆ سه‌ر وڵاتی میسر به تایبهتیو وێککه‌وتنی دونیای ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی ڕاده‌بوورێ. ئه‌م هێرشه گه‌رچی له جه‌وهه‌ری خۆێدا هێرشیکی سه‌ربازی و ئیستیعماری بوو به‌ڵام ده‌ره‌نجامگه‌لی زۆری گۆڕانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، نیزامی، خوێندن‌و راهێنانی و ... هتد به‌دواوه بوو.
هۆنراوه‌ی حاجی مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمانی ناسری- بۆکان
ئه‌ی دایه گیان ئه‌ی دایه، گوێ بگره له‌و ساوایه
ڕوحت کانیی وه‌فایه، دڵت چاوه‌ی سه‌فایه
دایه نێوی تۆ به‌رزه، ڕێزت له‌سه‌ر من فه‌رزه
به‌هه‌شت له‌ژێر پێت دایه، رهزات ره‌زای خودایه
دایه ئهمهگت زۆره، چاکه‌ت له سه‌دان جۆره
نۆ مانگ باری دڵت بووم، عومرێک هۆی موشکلت بووم
کاتێ هاتمه دونیاوه، پێت له مه‌رگ گه‌ڕاوه
ئه‌و کات تۆم نه‌ده‌ناسی، نه‌مزانی هۆی خه‌ڵاسی
نوسینى: سه‌ڵاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین
قه‌یرانه‌كان زۆرن كه یه‌خه‌ى گه‌له‌كه‌مانى گرتووه و رووبهرِوى ئه‌زمونه‌كه‌ى ده‌بنه‌وه و زۆربه‌شیان به‌داخه‌وه به میزاج و شه‌لم كوێرم، و بێ حساب كردنى ئه‌نجام پێشوازیان لێ ئه‌كه‌ین ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندیه‌كان و رێكخستنى ئه‌وراقه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكێشه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وڵاتانى دراوسێ ووڵاته زلهێزه‌كان ..
قه‌یرانى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه برِیار به‌ده‌سته‌كانى ئێراق و ناسه‌قامگیرى و له‌رزۆكى دۆستى و نه‌یارى و هاوپه‌یمانى و ناحه‌زیه‌كان له‌گه‌ڵیان ..
قه‌یرانى ناروونى شێوازى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا وحه‌قیقه‌تى گشت مه‌سه‌له‌كانى ئه‌و نێوانه به‌بێ چاره‌سه‌رى كونكێرێتى و ده‌ستورى.
قه‌یرانى ناموئهسهسى بون و شپرزه‌یى ئیدارى و ئاسه‌واره كوشنده‌كانى شهرِى ناوخۆ و حوكمى حزب نه‌ك حوكمى یاسا سه‌روه‌رى و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ..
قه‌یرانى بژێوى و گوزه‌رانى پرِ چه‌رمه‌سه‌رى و گرانى بازار و هه‌ڵاوسانى بێ حساب و په‌یدابوونى دوچینى مه‌ترسیدارى ناهاوسه‌نگ، دهوڵهمهنیهكى بێ سنور و له‌ناكاوى هه‌ندێك و به‌جێمانى زۆرینه‌ى هاوڵاتیان له‌مه‌یدانى راكردن و هه‌ڵمه‌ت دان بۆ قوتى رۆژانه و سه‌ره‌تایى ترین ماف ..
قه‌یرانى خزمه‌تگوزاریه‌كانى سوته‌مه‌نى و كاره‌با و نیشته‌جێ بوون و بێ كارى ودیاردهى كۆچى بێ ئامانج و گرفتاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان..
قه‌یرانى بهمستهلك بوونى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كه ئه‌مه پیلانێكى كوشنده‌ى ئهمرِۆ و سبه‌ینێیه ..
قه‌یرانى خۆ نه‌ناسین و خۆ نه‌ناساندن و چه‌واشه‌كارى له وێناكردنى مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كانى هه‌رێم ..
قه‌یرانى نائارامى له حكومه‌ت كردن به‌ده‌ست ململانێ و به‌شكردنى حزبیدا و سه‌رگه‌ردان كردنى خه‌ڵك له‌و نێوه‌نده‌دا ..
قه‌یرانى گه‌نده‌ڵى تا ئاستى فه‌رهوود له هه‌ندێ دام وده‌زگا وبواردا ..
قه‌یرانى بودجه و مادده‌ى (140) و كه‌ركوك ... هتد .
له به‌رانبه‌ر ئه‌م گشته گرفت و كێشه و قه‌یرانه‌دا كه ره‌نگه كه‌مم وتبێ چى بكه‌ین!؟ ئیداره‌ى وڵات و ئیداره‌ى قه‌یرانه‌كان پێویستى به تێروانین و خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى عه‌قڵانى و ستراتیژى و بوێر هه‌یه و به‌پلان و به‌رنامه‌ى چاكسازى زانستیانه و میللیانه نه‌ك حزبیانه ده‌گه‌ینه سه‌ر رێگه‌ى رزگارى له قه‌یرانه‌كان .. ده‌بێ وه‌ك خۆى وبه‌بێ رتووش راستیه‌كان بخه‌ینه به‌ر ده‌ست هاوڵاتیان و به‌شتى عاتفى و لێكدانه‌وه‌ى شریتى پاڵه‌وانیه‌تى رابردوو نهیانخافڵێنین ..
قه‌یرانى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌یانه كه سه‌رانى حزبى و حكومى و رۆشنبیر و سیاسیه‌كانى كوردستان جورئه‌تى ئه‌وه به خۆیان نه‌ده‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌له سته‌مدیده و مه‌زنه‌دا دان بنێن به هه‌ڵه‌كاندا و راست و دروستى حاڵه‌ته‌كان بخه‌نه رِوو .. فشارى ئه‌م قه‌یرانه له گشت قه‌یرانه‌كان زۆرتره و كاردانه‌وه و مه‌ترسیشى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى و پێشكه‌وتنى گه‌ل و نیشتمان زۆرتره .. ..
گه‌لى ئێمه گه‌لێكى به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز و به‌سۆزه و هه‌رگیز له رووى كه‌سێكدا راستى له‌گه‌ڵ بكا وشه‌فاف بێ دڵرِهق نیه و رابردووى پرِ له‌سه‌روه‌رى له‌یاد ناكات .. به‌ڵام ته‌نیا رابردوى باش شه‌فاعه‌تى ئهمرِۆى پرِ له ناسرهوتى و نائاسووده‌یى و ناخۆشى و ناسۆر ناكات، و كاتێك جه‌ماوه‌ریش فشارى زۆرى كه‌وته سه‌ر مسۆگه‌ر نیه سه‌برى تا سه‌ر بمێنێ، دوور نیه خوا نه‌خواسته به ئاراسته‌یه‌كى مه‌ترسیدارى ماڵوێرانكه‌ر و تێكده‌ر ئه‌و سه‌بره په‌نگخواردو و چاوهرِوانیه شه‌كه‌ت و ماندووه بته‌قێنێته‌وه ..
بۆیه تكایه بازنجیره دانیشته‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیه‌كان و كۆبونه‌وه‌كان بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه و دیارى كردنى به‌شه خه‌تاى ئێمه له‌م قه‌یرانه‌دا بێ .. ئیتر واز له‌وه بهێنین خهتاكان بخه‌ینه سه‌ر فڵان و فیسار، ده‌بێ باس له‌وه بكه‌ین بۆ ئاوا گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست !؟ بۆ ئه‌م قه‌یرانه له ته‌شه‌نه‌كردن و زیاد بوندایه !؟ ئه‌بوایه ئیداره‌ى هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تى سیاسی چى بكردایه و نه‌یكردوه !؟ تاكه‌ى نایكات !؟ به‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه پێ ده‌نێینه سه‌ر رێگاى چاره‌سه‌ر ..
تحقیق : محمد سلیم آزاد
تهیه و تلخیص : عبد السمیع ابراهیمی
فتح مکه در سال هشتم هجری، پیروزی اسلام در شبه جزیره عربستان را پس از بیست و یک سال رنج و غربت و تکاپو، مسجَّل ساخت و نشانی بزرگ از شکست قطعی و همیشگی غول کفر و شرک در آن دیار بود . با نابودی و بعضاً اسلامِ سردمداران بت پرستی و عناد که عمدتاً از قبیله بزرگ و مقتدای عرب ـ قریش، قبیله ی رســول خــدا ( ص ) ـ بودند، افراد و قبایل دیگر عرب هم در برابر نیروی قوی و قدرتمند اسلام اسلحه بر زمین نهادند و گروه گروه به این آئین فاتح در آمدند . پیام آسمانی :﴿ بسم الله الرحمن الرحیم* اِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ * وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجاً * فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّاباً ﴾ این پیروزی نهایی را به رسول خدا ( ص ) تبریک می گفت . بر پیروزی موعود اسلام، دو سال بعد از آن ؛ در سال ده‌م سنگ تمام و کمال گذاشته شد . تدبیر خداوند حکیم و علیم چنین اقتضا نمود که رسول او در آن سال در مکه ی مکرمه ضمن حج بیت الله با اکثر قریب به اتفاق مسلمانان اجتماع نماید تا علاوه بر نمایش پیروزی با شکوه و نفوذ اسلام، هم نتیجه سالها زحمات و فداکاری های خود و یارانش را از نزدیک مشاهده کند و هم سخنانی به عنوان پیام ها و وصایای کلی و اتمام حجت به امت ابلاغ نماید . این حج چون آخرین حج رسول خدا ( ص ) بود،« حجة الوداع » نامیده شد.
عەبدولرەحمان سدیق
ئێمە گەلێکین کە هێشتا لە ماناى راستەقینەى جەژنەکانمان نەگەیشتووین!
لە بەرەبەیانی رۆژی یەکەمی جەژنى قورباندا گوێبیستى گشت وتاربێژەکانى کوردستان و عێراق بە، هەموو بەیەک شێوە لە وتاری جەژندا دەڵێن: موسڵمانان ئەمڕۆ جەژنى قوربانە، ئەو جەژنەیە کە (ئیبراهیم) سەلامى خواى لەسەر ئامادەبوو کوڕی خۆى بکاتە قوربانیی و سەرى ببڕێت، چونکە خواى گەورە لە خەونیدا فەرمانى پێ‌کرد ئیسماعیلی کوڕی سەر ببڕێت.. ئینجا دەڵێن: موسڵمانان بڕوانن ئەوە ئیمانی راستەقینەیە، دەبێت ئیمانی ئێمە وەک ئیمانی ئیبراهیم بێت!!
ئەم گوتارە توندڕەوە دەبێت چ ترسێک بخاتە دڵی ئەو منداڵانەى کە لەگەڵ باوکیاندا دەچنە نوێژی جەژن و، گوێیان لێ دەبێت کە دەبێت باوک کوڕی خۆى سەر ببڕێت!
هەر ئەم گوتارە چەند رێخۆشکارە بۆ بیرۆکەى سەربڕینى مرۆڤ و بیردۆزى سەرپەڕاندنی مرۆڤ لە لایەن تیرۆریستانەوە؟!
تێگەیشتن لە دەقی قورئان و فەرموودە بەدەر لەو رووداو و پاشخانەى کە بەخۆیانەوە دەگوترێن، هەمیشە کارەساتی بەدواى خۆیدا هێناوە و، ئیسلام و خوا و پێغەمبەرى خواى لەبەر چاوی زۆر کەسدا خراپ خستۆتە روو.
بۆ تێگەیشتن لە جەژنى قورئان دەبێت بگەڕێینەوە پێش چوار هەزار ساڵ، بۆ سەردەمی ئیبراهیم، کە کاتێک خەڵک بڕوایان وابوو کە رووبار خواى خۆى هەیە و، باران و بومەلەرزە و هەورەتریشقەش هەروەها، بۆیە دەهاتن بۆ رازیکردنى رۆژ و مانگ و روبار و هەر دیاردەیەکی سروشتى، لاوێکی جوانیان دەکردە قوربانیی.
خواى گەورە ئیبراهیمى نارد و ویستى بە کردەوە ئەم داب و نەریتە لەناو بەرێت، هات و لەبەر چاوى خەڵکەکەدا وتى: منیش خواى گەورە و تاک و تەنهام فەرمانى پێکردووم کوڕی خۆم سەرببڕم، پاش پیشاندانى ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى خەونەکەى، بە خەڵکەکەى گوت: خواى گەورە فەرمانى پێکردم کە لە جیاتی کوڕەکەم، بەرانێک بکەم بە قوربانیی و، خواى گەورە قوربانیدانى بە مرۆڤ حەرام کرد و قەدەغەى کرد.
ئیدی لەو رۆژەوە ئەم پەیمانە گەیشتە پێغەمبەرانى دواى خۆى و هەتا (محەمەد) درودى خوایان لەسەر .
ئەم پەیامە مرۆڤدۆستانەیە و، ئەم جاڕنامە ژیان دۆستانەیە لە ئیبراهیمەوە پێی وتین: پرۆسەى قوربانی‌کردن بە مرۆڤەکان رابگرن.
ئەو رۆژە جەژنى ژیانیان بۆ ئیسماعیل گیڕا و، لەو رۆژەشەوە هەتا ئەمڕۆ ئێمە کە جەژنى قوربان دەگێڕین و ئاژەڵ دەکەین بە قوربانیی، بەم کارەمان ئەوە بەبیرخۆماندا دێنینەوە کە: سوپاس بۆ ئەو خوایەى کە لە رێگەى ئیبراهیمەوە پرۆسەى ترسناکی بەقوربانیکردنى مرۆڤى راگرت و، لەجیاتی مرۆڤ، خەڵکی فێری ئەوە کرد ئاژەڵ بکەنە قوربانیی و بیبەخشنە هەژار و کەم دەرامەتەکان.
کەواتە جەژنى قوربان، جەژنى ژیانە، نەک جەژنى ئامادەبوونى باوکێک بۆ سەربڕینى کوڕەکەى، بە فەرمانى خوایەک کە ناوى خۆى (الحی)یە و رەحمان و رەحیمە و، هەر خۆیشی پەیامی (ولا تقتلوا اولادکم..)ى پێ راگەیاندووین.
* لە هەفتەنامەى یەکگرتوو ژمارە (328)یشدا لە بەروارى (2/3/2001) بابەتێکم بڵاوکردۆتەوە نزیک بەم مانایە، دەتوانن سودى لێ وەربگرن.
[هه‌ینی 28-12-2007]
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 2007/12/27کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوێنه‌رانی چاک کۆمیته‌ی- سویسرا : هیوا ناسیح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی چاک و به‌رپرسی گشتی ڕاگه‌یاندنی چاک...
عوسمان تازیک، سامان محه‌مه‌د، ناسر ئازه‌خ، کشتمه‌ند قادری ئه ندامانی کۆمیته‌ی سویسرای چاک ،له‌گه‌ڵ (ڤالته‌ر میوله‌ر) که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی باڵای پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) و خاتو (یاسمین دێک) ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و چالاکی بواری په‌نابه‌ران ڕێکخرا. له کۆبونه‌وه‌که‌دا هیوا ناسیح به کورتی پاش ناساندنی ناوه‌ندی چاک به دوو میوانه‌که، باسی له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵ و خه‌باتی بێوچانی چاک بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی کرد، دوای پیشاندانی چه‌ند دۆکیومێنتیک داواشی له‌و دوو نوێنه‌ره بیانییه کرد، که هه‌ر چییه‌کیان له ده‌ست دێت و چۆن بۆیان ده‌گونجێت کۆمه‌ک و هاوکاریمان بکه‌ن له‌م بواره‌دا . ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پشتگیری و هاوکارییان به نوێنه‌رانی چاک دا، هه‌ر له میانی کۆبونه‌وه‌که‌شدا به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندییان کرد به (هانس یۆرگ) سه‌رۆکی پێشوی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئه‌م حزبه له پارله‌مانی سویسرا، به کورتی بابهبهتهکهیان له‌گه‌ڵدا باسکرد، ئه‌ویش به‌ڵێنی هاوکاری پێدان و هاوکات رۆژێک دیاری‌کرا بۆ باسکردن و گفتوگۆکردنی بابه‌ته‌که به درێژتر له گه‌ڵ به‌ڕێزیدا.
ئێمه لێره‌وه به خه‌مخۆران و دڵسۆزانی به جینۆساید ناساندنی که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گه‌یه‌نین، که له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌واڵ و چالاکی گرنگترمان لێوه ده‌بیستن .
تێبینی: پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) یه‌ک له دوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی سویسرایه، دوای پارتی (SVP) ئه‌مان زۆرترین کورسییان له پارلمانی ئێستای سویسرادا هه‌یه و به دوو وه‌زیر به‌شدارن له ئه‌و حه‌وت وه‌زیره‌ی که ئێستا حکومه‌تی سویسرایان پێکهێناوه.
ناوه‌ندی چاک ـ کۆمیته‌ی سویسرا
٢٧/١٢/٢٠٠٧